ستاندەر
نوسینگەی جەستن ترۆدۆ، سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: مەرج نییە خستنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکڕانیەکە لەلایەن ئێرانەوە بە مەبەست بوبێت، بەڵام کەنەدا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هاوپەیمانەکانی لە سەرتاسەری جیهاندا. هەروەها دەشڵێن مادام حکومەتی ئێران، کە دانی بەوەداناوە، فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتەکەی خراوەتەخوار، لەبارەی روداوەکەوە داوای لێکۆڵینەوەیەکی رون و ئاشکرا دەکەین.