ستاندەر
فراکسیۆنی ئایندە له پهرلهمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: ئێمە لە بەغداد بۆ ئەوە بودجەی کوردستانمان نەگەراندۆتەوە، تا حکومەتەکەی مەسرور_قوباد تەخشان و پەخشانی پێبکەن، فەرمانبەران موچەی مانگی 10ی ساڵی رابردوو وەربگرن، و پەرلەمانتار و وەزیرەکانیش خەریکی زەمان کردنی خانەنشینی خۆیان بن. دەرکەوت کوردستانە بەهێزەکەی مەسرور بارزانی جگە لەوەی دروشمێکی ساختە بوو بەڵکو بریتی بوو لە چەوساندنەوەی هاوڵاتیان و زیادکردنی باج و کرێی خزمەتگوزاری و حساب بۆکردنیانە وەک هاوڵاتی پلە دوو لە عێراق.