ترەمپ ڕێگە نادەین ئێران دەستی بگات بەچەکی ئەتۆمی

لەلایەن ستاندار Posted on 225 جار بینراوە

ستاندەر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاندووە: وەک ئەمریکا ڕێگە نادەین ئێران دەستی بگات بەچەکی ئەتۆمی، ترەمپ دەشڵێت: به‌لامه‌وه‌ گرنگ نییه‌ ئه‌وان دانوستان ده‌كه‌ن یان نا، ئه‌وه‌ بۆ خۆیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، به‌ڵام نا بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی و كوشتنی خۆپیشانده‌ران.

پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ لەکاتێکدایە لەئێستادا ئێران هاوشێوەی ئەمریکا لەڕێكەوتنامەی بەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ وڵاتانی ئەروپا هاتۆتە دەرەوە و پێشتریش لەکاردانەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودس، ئێران رایگەیاندبوو بەبێ پابەندبوون بەرێكەوتنامەکان و یاسا کارپێکراوەکان یۆرانیۆم بەرهەم دەهێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.