ئەردوگان: لیبییەکان نەوەی عوسمانیەکان و لیبیاش بەشێکی گرینگی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بووە

لەلایەن ستاندار Posted on 493 جار بینراوە

ستاندەر

رەجەب تەیب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی دۆخی لیبیاوە رایگەیاند: لیبییەکان نەوەی عوسمانییەکان و پێشتریش لیبیا بەشێکی گرنگی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بووە، ئەردوگان دەشڵێت: خەلیفە حەفتەر دەیەوێ تەواوی لیبیا کۆنترۆڵ بکات و چەند وڵاتێکی عەرەبی پشتگیریی دەکەن و  رێگەنادەین نەوەی عوسمانییەکان لە لیبیا کۆمەڵکوژ بکرێن.

ئەم لێدوانەی ئەردوگان دوای ئەوە هات “خەلیفە خەفتەر” فەرماندەی سوپای نیشتمانیی لیبیا، بەبێ واژۆکردن لەسەر دەست پێشخەریەکی نێوان روسیا و تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ “فەیاز سەراج” سەرۆکی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا، روسیای جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە لیبیا.

شایەنی باسە شارەزایانی سیاسی پێیان وایە ئەردوگان بەردەوام لەهەڵی ئەوە دایە هەژمونی خۆی بەسەر هەموو ئەو وڵاتانەدا زاڵ بکات کەوا پێشتر بەشێک بوونە لە ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.