ستاندەر
بافڵ تاڵەبانى کوڕى سەرۆک کۆماری پێشوى عێراق مام جەلال و لاهور شێخ جەنگى بەرپرسی هێزى دژەتیرۆرى کوردستان، لە دواى ئەنجامدانى کۆنگرە پەیوەندیەکەیان گەیشتۆتە ئاستێک بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین لەگەڵ یەک دابنیشن و قسە لەگەڵ یەکتر بکەن. ستاندەر زانیویەتى ١٥ ڕۆژ پێش ئێستا ، بۆ ناوبژیکردنیان هەریەکە لە (ئارێز، ڕەهبەر، فەرید) کە ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتین چونەتە لاى هەردوو تەرەف بەڵام هیچ یەکێکیان ئامادەنەبونە سازش بۆ یەکتر بکەن. ناشیانەوێت پەراوێز بخرێن و لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستى سەرۆکى حیزب ناکشێنەوە.