ستاندەر
فیدراسیۆنى رێكخراوه‌كانى په‌نابه‌ران، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، رۆژى شه‌ممه یه‌خـتێك له كه‌نارائاوه‌كانى یۆنان کەوتە ژێر ئاو و تێکشکا، لەبەرئەوە زۆربه‌ى سه‌رنیشینه‌كانى ناوى بوونه قوربانى. یه‌خته‌كه له نزیك دوورگه‌ى پاكسۆسى یۆنان ژێرئاو كه‌وتووه و پێ ده‌چێت ژماره‌ى قوربانییه‌كانیش به‌رزتر ببێته‌وه. 17 كه‌س له‌و قوربانیانه هاوڵاتى كوردن، كه تا ئێستاش زۆربه‌یان بێ سه‌روشوێن و نادیارن.