ستاندەر
د. ئه‌حمه‌د وه‌رتێ سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئاینده بۆ لێكۆڵینه‌وه ڕایگەیاند، تا ئێستا بڕیارێكی یه‌كگرتووی عیراقی له‌سه‌ر ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له خاكی عیراق نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه دراوه، بۆ هێور كردنه‌وه‌ی ئه‌و توڕه‌ییه له‌به‌شێكی شه‌قام دروستبووه، به‌هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس به‌وهۆیه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان نییه به‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر دروستبكرێت و روبه‌ڕووی مه‌ترسی بكرێته‌وه. هه‌ركات بڕیاره‌كه به‌فه‌رمی، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه دراو هێزه بیانییه‌كان له عیراق چوونه ده‌ره‌وه ئه‌وكات ره‌نگه فشاره‌كان له‌سه‌ر كورد دروستبكرێت و هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ری هه‌بێت بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان.
سەرچاوە / چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕادیۆى نەوا