هاکان شکور باشترین یاریزانی تورکیا و گۆڵکاری ئەوروپا دەڵێت: ئەردوگان هەموو شتێکى لێسەندم ئێستا شۆفێری تەکسیم

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

هاکان شکور ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی تورکیا لەمیانەی بەشداری کردنی لەگفتوگۆیەکەی رۆژنامەی “ولت ئوم سولتاغ”ى ئەڵمانى رایگەیاندووە: ئەردوگان هەموو شتێکى لێسەندم ئێستا شۆفێری تاکسیم، هاکان دەشڵێت:  ناکۆکییەکانم لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان روبەڕووى هەڕەشەى کوشتنی کردووەمەتەوە و رێگریم لێکراوە مامەڵە بە سامانەکەمەوە بکەم و هیچ شتێکم بۆ نەمایەوە، ئەردۆغان هەموو شتێکى لێسەندم، ئازادى بیروڕا، مافى کارکردن.

جێگەی باسە هاکان شکور باشترین یاریزانی وڵاتەکەی بوو لەساڵی ٢٠٠٢ سەرکردایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکرد بۆ گەیشتن بەنیوەی کۆتای مۆندیالی کۆریای باشور و خاوەنی خێراترین گۆڵی مۆندیالیش بوو. هاکان شکور دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠٠٨ وازی لەتۆپی پێ هێناوە و پەیوەندی بەپارتی دادوگەشەپێدان “ئاکپارتی” دەکات کەلەلایەن “رەجەب تەیب ئەردوگان”ەوە سەرکردایەتی دەکرا، دواتر ناوبراو لەساڵی ٢٠١١ بوو بەئەندام پەرلەمانی ئاکپارتی لەپەرلەمانی تورکیادا.

هاکان شکور لەکاتی سەرهەڵدانی کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لەساڵی ٢٠١٦ لەئەمریکا بوو، ناوبراو بەهۆی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ “فەتحوڵا گوڵەن” لەلایەن ئەردوگانەوە بەیەکێک لەداڕێژەرانی کودەتاکە تۆمەتبار کرا، لەم بارەیەوە هاکان شکور بەرۆژنامە ئەڵمانیەکی راگەیاندووە:  هیچ کەس ناتوانێت ڕۆڵ من لە کودەتا شیبکاتەوە، هیچ کات پێشێلى یاسام نەکردووە و من تیرۆریست نیم، وەک ئەوەی ئەردوگان بانگەشەی بۆدەکات، هاکان شکور لەکۆتایی گفتوگۆکە دەڵێت: حکومەت دەستى بەسەر ماڵ و سامانەکەمدا گرتووە لە تورکیا، بەبێ ئەوەى هیچ تاوانێکم کردبێت.

 

سەرچاوە: پێگەی ناس کورد

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.