ستاندەر
بەگوێرەی هەواڵێک کە ماڵپەری بەغدادناو بڵاوی کردۆتەوە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەرپرسانی سەربازی عێراقی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ بەهێزکردنی زیاتری پێگەی ئەمریکا لە هەرێم. ئەویش دوای هەوڵەکانی هێزە شیعە عێراقیەکان بۆ کۆتایی هێنان بە هەبونی هێزی ئەمریکا لە عێراق.
سەرچاوەکە بڵاوی کردۆتەوە وەفدە ئەمریکیەکە دوای دیداریان لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و جێگرەکانیان رێکەوتوون لەسەر کردنەوەی چوار بنکەی نوێی سەربازی ئەمریکا لە عێراق لەنێویاندا بنکەی هەریر.
جێی باسە تا ئێستا بەرپرسانی حکومەتی هەرێم لەو رووەوە هیچ زانیاریەکیان بڵاونەردۆتەوە لەبارەی دروستی ئەو هەواڵانە.