خۆپیشاندەرانی نەجەف بارەگای سەرەکی کەتائیبی حیزبوڵڵایان سوتاند

لەلایەن ستاندار Posted on 242 جار بینراوە

ستاندەر

لەشارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقدا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەردەوامیان هەیە و شەوی ڕابردووش لەشاری نەجەف خۆپیشاندان ئەنجامدرا و خۆپیشاندەران بارەگەی سەرەکی کەتائیبی حیزبوڵڵایان لەشارەکە سوتاند کەدەکەوێتە نزیک پردی ئیسکان، دواتر خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی فڕۆکەخانەی نەجەفیان داخست، بەگوێرەی زانیاری میدیا عێراقییەکانیش بەشێک لەخۆپیشاندەرانی شارەکە چونەتە سەر دامودەزگاکانی حکومەت لەشارەکە و قوفڵیان لەدەرگای دامەزراوە ئیدارییەکان داوە، بۆئەوەی دەوامی فەرمی لەشارەکە بوەستێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.