ستاندەر
بەپێی راپۆرتێکی پێگەی”الوسیقه” حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند هەردولا موتەفقن لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی لەکەرتی نەوتدا، بەغداش بێ دەنگە لەگەندەڵییەکانی کەرتی نەوتی هەرێم، لەسەر ئەم بابەتەش هۆشیار عبداللە پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق هۆکاری بێ دەنگی بەغدا لەگەندەڵییەکانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکردووە و رایگەیاندووە: ئەو پەیوەندییە مێژوویەی کەلەنێوان حیزبی دەسەڵاتدار لەهەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای عێراق هەیە بەتایبەت لەگەڵ خودی(عادل عەبدولمەهدی) وای کردووە هەموو لایەنەکان بێ دەنگ بن لەمەسەلەی گەندەڵییەکانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئەو وتانەی هۆشیار عبداللە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ” ثابت العباسي” سەرۆکی لینژنەی نەزاهە لەپەرلەمانی عێراق بەفەرمی داوای لەحکومەت کردبوو ناردنی شایستەداراییەکان لەبەغداوە بۆ هەرێم رابگرن، ئەمەش بەهۆکاری رادەستنەکردنی نەوت و نەبوونی شەفافی لەداهاتی نەوتی هەرێم.