رۆژنامەی سەباح:شاندێکی عێراق سەردانی روسیا و صین و ئۆکڕانیادەکەن بۆکڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی

لەلایەن ستاندار Posted on 361 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای دەکات شاندێکی وڵاتەکەی سەردانی سێ وڵات دەکەن بەمەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی، بەدر زیادی ئەندامی لیژنەی ئاسایشی و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بەرۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: شاندێکی عێراق سەردانی روسیا و صین و ئۆکڕانیا دەکەن بەمەبەستی کڕینی سیستەمی بەرگری بۆ پاراستنی ئاسمانی عێراق، ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: ئەو شاندەی عێراق هەوڵدەدەن گرێبەست لەگەڵ یەکێک لەو سێ وڵاتە ئەنجامبدات.

ئەو وتانەی پەرلەمانتار بەدر زیادی لەکاتێکدایە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا هەڕەشەیان لەبەرپرسانی عێراق کردووە لەئەگەری کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ لەروسیا، ئەوا ئەمریکا سزای توند بەسەر عێراق دەسەپێنن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.