شەڕوپێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان لەبەغدا بەردەوامە

لەلایەن ستاندار Posted on 238 جار بینراوە
ستاندەر
سەرلەبەیانی ئەمرۆ بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان خۆپیشاندەرێک کوژراوە و دەیانی تریش برینداربوونە، بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ هێزەئەمنییەکان ڕێگای سەرەکی محمد قاسمیان لەبەغدای پایتەخت دەست بەسەرداگرتووە کەپێشتر خۆپیشاندەرانی لێ بووە، سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوەش دەکەن، لەئاکامی روبەروبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان لەنزیک گۆڕەپانی تەیران خۆپیشاندەرێک کوژراوە و ٤٠ خۆپیشاندەری تریش بریندارکراون. شایەنی باسە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەیران ئاماژەیان بەوە داوە ئەگەر ئەمڕۆ هەزاران قوربانیش بدەن شەقامەکان چۆڵ ناکەن..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.