ئەگەر نێچیرڤان بارزانی ئەندامی شاندی عیراق نەبێ.. تێچووی بەشداربوونی نێچیر بۆ دیدارێکی ( ١٠) خولەکی بە (٧٢٣ ) ھەزار دۆلار لەسەر ھەرێم وەستاوە..!!

لەلایەن ستاندار Posted on 614 جار بینراوە

دلشاد مه‌جید

رۆژنانەنووسی ئەمریکی ئەندرۆ روس سوركين ( Andrew Ross Sorkin) نووسەری ستوونی دارایی لە رۆژنامەی نیوۆرک تایمز..
لەساڵی ٢.١١ دەکەوێتە پرسیار، لەوەی کەچۆن خەلک دەگاتە داڤۆس..؟؟
ئەمە بەدواداچوونەی ئەندرۆ پەردەی لەسەر بازرگانیەک ھەڵدایەوە.. کەئەم کۆبوونەوەی داڤۆس ئەوەندە بۆ مەیسەرکردنی مامەڵە بازرگانیەکانە، ئەوەندە بۆ خەمی باسکردن و چارەسەرکردنی کێشەکانی دوونیا نیە بەگوێرەی قسەکانی ئەندرۆ ئەم کۆربەندە ساڵانە ١٨٥ ملیۆن دۆلاری دەست دەکەوت.. لێرەوە گەیشتە راستی و دروستی ئامار و داتای نرخی تێچووی ھەر بەشداربووێک لە کۆڕبەندی داڤۆس ..

ئەندرۆ بەم شێوەیە نرخی ھەر بەشداربووێک یا چەند بەشداربووێک بەگوێرەی پلەو پایەی پۆلین دەکات..

▪️نرخی یەک کەس کە بانگێشی کۆبونەوەکە بکرێ ، ( ٥٢) ھەزار دۆلارە. وەنرخی گەیشتنیشی بەفرۆکە بۆ داڤۆس ( ١٩) ھەزار دۆلارە.. واتە ھەربەشداربوویەک دەبێت (٧١) ھەزار دۆلار بژمێرێت بۆ ئەوەی بەشداری ئەو کۆربەندە بێ.

▪️ئەوکەسەی بیەوێ بەشداری دانیشتنە تایبەتەکانی بواری پیشەسازی بکات.. ئەوا ئەو کەسە پلەی ( بەشداربووی پیشەسازی- مشارک صناعی) پێدەرێ.. نرخی ئەو پلەیەش ( ١٣٧) ھەزار دۆلارە.. لەگەل بلیتی فرۆکەو باج كە ( ١٩) ھەزار دۆلارە . واتە دەبێ ( ١٥٦) ھەزار دۆڵار بژمێرێ.

▪️بەڵام کەم کەسایەتی پیشەسازی بەتەنیا بەشداری ئەم جۆرە کۆبوونەوانە دەکات.. کاتێ بیەوێ کەسێک ھاوەڵی بکا.. لێرە پلەکەی و نرخەکەی جیاواز تر دەبێ .. لێرە پلەکەی دەبێتە ( ھاوبەشی پیشەسازی. مشترک صناعی) نرخەکەشی بە ( ٢٦٣) ھەزار دۆلارە.. دیسانەوە دەبێت دوو بلیتی فرۆکەش بۆ ھەریەکێیان بە ( ١٩) ھەزار دۆڵار بکرێ.. واتە نرخی ھەردووکیان پێکەوە( ٣٠١) ھەزار دۆلارە .

▪️بەڵام کاتێک کەسێک وویستی دارودەستەکەی (حاشیەکەی) ھاوڕێیەتی بکا لە داڤۆس.. لێرەوە دیسانەوە پلەکەی و نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردادێت و مەرجدار دەبێت..
نابێت ئەوکەسە شاندەکەی لە ( ٥) كەس زیاتر بێ، ھەروەھا دەبێت یەکێک لەنەندامەکانی شاندەکەی ( ژن) بێی..
لێرە ئەوکەسە پلەکەی دەبێت بە ( ھاوبەشی ستراتجی- مشترک ستراتیجی) وە نرخی ئەو کەسە بە تەنیا ( ٥٢٧) ھەزار دۆلارە .. لەگەل نرخی پێنج بلیتی فرۆکەش ، کە ھەریەکەی بە ( ١٩) ھەزار دۆلارە.. ( ٥٢٧+٩٥) ھەزار دۆلار.. دەکاتە ٦٢٢ ھەزار دۆلار..

بەڵام لەساڵی ٢٠١٤ بەرێژەی ٢٠٪‏ نرخی بەشداربووان زیاد کرا ( ٥٢٧ بەرزبۆوە بۆ ٦٢٨ ھەزار دۆلار . واتە ( ٦٢٨+٩٥) واتە نرخی ئەم گرووپە بۆ ( ٧٢٣) ھەزار دۆلار بەرزبۆوە..

ئەگەر نێچیرڤان بارزانی لەڕێگای حکومەتی عیراقی نەھاتبێتە داڤوس.. ھەروەک ڕووداو ئیدعادی بۆ دەکا.. نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداری بوون لە داڤۆس دەکەوێتە خانەی ئەم گروپ و تاقمە
(( خۆیی و فەلاح مستەفا و فەوزی ھەریری و سەفین دزەیی) چوار کەس ، پێنجەمین کەسیش دەبێت ژن بێت، پێ دەچێت خێزانەکەی نێچیر ھاوەڵی پێنجەمیان بێت، چونکە تا ئێستا لەسەرجەم وێنەو دیدارەکان کەسی پێنجەم دەرنەکەوتووە..!!))

تێچووی حەوانەوە و ھاتووچۆکردن لەنێوان شوێنی حەوانەوە و کۆربەندەکەو نانخواردنی ڕۆژانە..!!
▪️ئەگەر بەشداربوو ویستیی و حەزیکرد خانوێکی پێنج ژووری لەدەرەوەی داڤۆس بۆ یەک ھەفتە بەکرێ بگرێ، ئەوا نرخەکەی بە ( ١٤٠) ھەزار دۆلارە..
ئەگەر ببەوێ لەھوتێلیش بخەوێ ، ئەوا شەوی بۆ ھەر تاقەکەسێک ( ٥٠٠) دۆلارە.
▪️کاتێکیش بیەوێ رۆژانە لەشوێنی حەوانەوە بگاتە شوێنی کۆڕبەندەکە، دەبێت ( ئۆتۆمبێلێکی مارسدیس لەجۆری ئێس بەشوفێرەوە) بۆماوەی یەک ھەفتە بە (١٠) ھەزار دۆلار بەکرێ بگرێ. ئەگەر بیەوێ رۆژانەش بەھەلیکۆپتەر بگاتە کۆبوونەوەکان، دەبێ بۆ ھەر سەفەرێک ( ٣٤٠٠) دۆلار بژمێرێ.
▪️ھەرژەمێک نان خواردن بۆ تاقە نەفەرێک ( ٢١٠) دۆلارە. ھەروەھا بەشداری کردنیش لە ئاھەنگێکی تێکەلاو (کۆکتێل) ھەر سەعاتێکی بە( ٨) ھەزار دۆلارە. دوو سەعات بە ( ١٦) ھەزار دۆلارە.

لەکۆتایدا دەبێت کەناڵی رووداو یا سەرۆکایەتی ھەرێم ڕوونکردنەوەی پێویست بدەن.. وە وەڵامی ئەم پرسیارەمان بدەنەوە ئایا شێوەی بەشدابوونەکەی نێچیرڤان بارزانی لەکۆڕبەندی داڤۆس چۆن چۆنی بووە..؟؟

لە کۆمێنی یەکەم دەقی ووتارەکەی ئەندرۆ دادەنێم، ھەرچەندە ئەم ووتارە لەساڵی ٢٠١١ نووسراوە. بەڵام نرخی بەشداربووان لەداڤۆس جێگیرە.. بۆ زانیاری لەساڵی ٢٠١٤ ، نرخی بەشداربووان بەڕێژەی ٢٠٪‏ بەرز کرایەوە..

ھەروەھا ووتارێکی تر لە ماڵپەری(بۆسنیس ئینسیدەر)، بەھەمان شێوە بڵاوکراوەتەوە، کەباسی نرخی تێچووی بەشداربووان دەکات..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.