کەمێکی تر دۆناڵد ترەمپ بەجیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح کۆدەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 260 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەک لەلوتکەی کۆربەندی ئابوری جیهانی داڤۆس لەسویسڕا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بەپێی راگەیەندراوەکەی کۆشکی سپی بەرلەکۆبوونەوەکەی دۆناڵدترەمپ لەگەڵ جێ بەجێ کاری چەند کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکا کۆدەبێتەوە دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوەئەنجامدەدات.

لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەدا هاتووە هەرئەمڕۆ  دۆناڵد ترەمپ  لەکاتژمێر ١:٣٠ خولەک لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە، بۆتاوتوێکردنی باردۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.