لێژنەو لێژنەکاری کوشتیەکە …

لەلایەن ستاندار Posted on 330 جار بینراوە

ڕه‌شاد گه‌ڵاڵی

یەکێتی لەنێوان دوێنێ وئیمڕۆدا
یەکێتی هەمان ڕێکخراو و فەلسەفەو جیهانبینی ،
بەڵام هەمان ستافی سەرکردایە تی پێشووی جێ بە جێکارنین ؟
یەکێتی لەدوێنێی شاخ هیچ کەس و لایەنێك زاتی ئەوەی نەدەکرد سوکایەتی بەیەك وشە یاخود یەك فیشەك لەپێشمەرگە یەكی یەکێتی بکات ،

ئیمڕۆ لەزۆنی زەرد کادرو پێشمەرگەی یەکێتی سەری دەبڕێ و لەکونجی زیندان دەئاخنێ و لەبەردەم ماڵەبراو خوشك و فەرمانگەکەی دەست ڕێژی گوللەو شەهیدو بریندار دەکرێت کەچی ئاغاو سەرکردە باڵاکانی هەولێر بێ دەنگی هەڵدەبژێرن و زاتی ئەوەش ناکەن بەیاننامەیەكی شەر منانەش دەربکەن ،

دەبێ هۆکار وحیکمەت لەوەدا چی بێت لەنێو هەمان حزب لەسەر هەمان ڕێباز لەسەرهەمان فکرو فەلسەفەکەی ڕەوانشاد جەنابی مام جلال پەروەردە کرابێت کەچی کاکی بەناو سەر کردە بڕیار بەستەکانی هەولێر دروشمی بێ دەنگی هەڵدەبژێرن و چاوڕێی شانۆ گەری هەڵبە ستراوی لێژنەکەی پارتی دەکەن ،

سڵاوت لێ بێت وبیرت دەکەم کاکە علی قادر بەردی سپی تۆی ئازیز هەمیشەلەنێو کۆبوونەوە کانی ئەنجومەنی کۆمیتەی مخموورئاماژەت بەوەدەکرد گەر دەتەوێت کوشتیەك مردار
کەیتەوە بیدە بەدەست لێژنەو یاخود بیخەرە نێو کۆبوونەوە ی ئەنجومەن ،

بە پێچەوانەوە گەر دەتەوێت کوشتیەکە مردار نەبێتەوە بەدووری بگرە لەلێژنەو بیخەرە نێو کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی زووبڕیاری لێدەدرێت و کوشتیەکەش سودگەلێکی دەبێت و لەمردن ڕزگاری دەبێت ،

لەکۆتادەڵێم لێژنەو لێژنەکاری کوشتیەکە مردار دەکاتەوەو سود گەلێکی نابێت دڵنیابن بەوەر گرتنی هەڵوێست بەرژەوەند ییەکانی ئێوە لەم زۆنە ناکەوێتە بەردەم هەڕەشەو زیانیان بەر ناکەوێت چونکە بەرژەوەندییە کان دوولایەنەن و لایەنی بەرامبەریش ڕەچاوی بەرژەوەندییەکانیان دەکەن لەزۆنی سەوز ،

بەپێی خوێندەوەی بەندە بێت لەکۆتای شانۆگەرییەکە تەنها جەماوەری یەکێتی دەکرێتە قوربانی سەفەقاتەگوماناوییە کان لە زۆنێك کەبەئاسایش دەورەوگەمارۆدراوەوتیایدا بەرژەوەندییەکانی ئێوەو ئەوانیش وەك بەرزەکی بانان لەهەردوو زۆن پارێزراو دەبن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.