لەبەسڕە لەلایەن هێزەنەناسراوەکانەوە هێڕشدەکرێتە سەر خۆپیشاندەران

لەلایەن ستاندار Posted on 255 جار بینراوە 0 سەرنج
Doc-P-332084-637151025319544583

ستاندەر

شەوی ڕابردوو هێزێکی نەناسراو هێرشی کردە سەرخۆپیساندەرانی بەسڕە، بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان شەوی ڕابردوو هێزێکی نەناسراوی دەمامکدار بەدەسترێژی گوللە هێرشی کردۆتە سەر خۆپیشاندەرانی شارەکە و لەئاکامی هێرشەکەدا خۆپیشاندەرێک بریندار بووە و چەندین خۆپیشاندەری تریش کوژراون، هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی بەسڕە لەکاتێکدایە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شانەی ئەمنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لەڕاگەیەندراوەکەدا شانەی ئەمنی عێراق خۆپیشاندەرانی تۆمەتبارکردووە، کەوا بەنارنجۆک هێڕشیان کردۆتەسەر دەوریەیەکی سەربازی سەربەفەوجی ١٠ و لەئاکامی هێرشەکەدا سەربازێکی عێراقی برینداربووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *