ستاندەر
نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا و هاوپەیمانێتى دژى داعش جه‌یمس جێفری ڕایگەیاند، ئێمە بە داواکارى پەڕلەمانى عێراق نەچوینەتە خاکى ئەو وڵاتەوە، تا بە داواکارى ئەوانە جێی بێڵین. بۆ کشانەوەى هێزەکانمان کار بە بڕیارى پەڕلەمانى عیراق ناکەین. هەروەها دەڵێت:ئاماده‌ین، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، لەبارەى پەیوەندییە ستراتیژییەکانى نێوانمان دیالۆگ بكه‌ین، بەڵام هیچ گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەمان لەگەڵ نەکردوون تا ئێستا.
ئەوەش لە کاتێکدایە لەسەر داواى ڕێبەرى ڕەوتى سەدر، ئێستا خۆپیشاندانى ملیۆنى لە عێراق بە دروشمى” هەینی سەربەخۆیی” ئەنجام دەدرێت، لە دژی هێزەکانى ئەمریکا و سەدر دوایین جار ڕایگەیاند:زه‌نگی كاتژمێری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق لێده‌دەین.