ستاندەر
سایتى پارتى دیموکراتى کوردستان لە هەواڵێکدا باس لەوە دەکات:
دواى گەڕانەوەى سەرۆکى هەرێم لە داڤۆس، پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسەند دەکرێت و لەماوەى ٩٠ ڕۆژدا جێبەجێدەکرێت. هاوکات سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەوەدایە كە هاوشێوەی بەغدا كەمترین مووچەی خانەنشینی 400 هەزار دینار بێت، بەڵام تاکو پڕۆژەکە پەسند نەکرێت و نەزانرێت چەندیان پارە بۆ گەڕاوەتەوە، ناتوانرێت بڕیارێکى دروست بدرێت.