سیاسەتمەدارێکى کورد:ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانى بهێنێته‌ هه‌رێم،بەرلەوە با بمانكات به‌ ده‌وڵه‌ت!!

لەلایەن ستاندار Posted on 379 جار بینراوە

ستاندەر

دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى دیارى كورد لە چاوپێکەوتنێکدا ڕونیکردەوە، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانى بهێنێته‌ هه‌رێم، بەرلەوە با بمانكات به‌ ده‌وڵه‌ت، ئەوان ئێستاش وا بیردەکەنەوە ئێمه‌ به‌شێكین له‌ عێراق و كێشه‌كانمان تەنیا له‌ به‌غداد چاره‌سه‌رده‌بێت. تاکو ئێستاش هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه‌ له‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكا، هەڵەیە باوه‌ڕى پێبكه‌ین. كوردى توركیا به‌ هه‌زارانیان ده‌كوژرێن و ده‌گیرێن، به‌ڵام ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره‌-دایه‌ و ده‌ڵێت: ئه‌وانه‌ تیرۆریستن. له‌ سوریا كشایه‌وه‌، به‌ڵام بۆ نه‌وته‌كه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌، له‌ جنێف بڕیارى چاره‌نووسساز له‌باره‌ى سوریا-وه‌ ده‌درێت و رێگه‌نادرێت وه‌فدى كوردى به‌شداربێت، بۆیه‌ سیاسه‌تى ئه‌مریكا وەک خۆیەتى و هیچ شتێكى تایبه‌تى بۆ كورد پێ نییه‌.

سەرچاوە/ دواڕۆژ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.