ستاندەر
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم ئەمرۆ بە نوسراوێكی فەرمی دەستخۆشی لە سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی گومرگ لە هەرێم دەكات، ئەوەش نارەزایەتی لێكەوتۆتەوە، لەو چوارچێوەیە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێك چەند گەندەڵیەكی خاڵە سنوریەكانی خستۆتە روو، تایبەت بە جگەرە، ناوبراو نوسیویەتی لە جێی دەستخۆشی پێویستە دادگایی بكرێن، عەلی حەمەساڵح نوسیویەتی بەھۆی ئەم دۆسیەی خاڵە سنوریانە، فشارێکی ئێجگار زۆرمان لەسەرە بۆ ئەوەی بێدەنگ بین، بەنیەتی چاکسازی ھاتینە حکومەت، بەدڵنیای ئەگەر لە ڕێگا لەم تاڵانیە نەگرێت، بێدەنگ دانانیشین، و ئەوانەی بەرپرسن لەم تاڵانیەو بە گرێبەست کۆمەڵێک کەس و کۆمپانیایان کردە ملیۆنێر دەبێت دادگایی بکرێت، نەک دەستخۆشیان لێبکرێت.