ستاندەر
دوشەممەى ئەمڕۆ لە شارى هەولێر، لە بەردەم پارێزگا. بە ئامادەبونى دەیان جوتیار خۆپیشاندان ئەنجام درا و بە ڕوونى گوتیان:حکومەتى عێراق بڕی ٥١٧ ملیارى دینارى بۆ جوتیارانی خۆى ناردووە، بەڵام حکومەتى هەرێم دەستى بەسەر پارەکەى ئێمەدا گرتووە. قبوڵمان نییە، وەک پارەى بەلێندەرو توێژەکانى تر حکومەت دەستى بۆ بەرێت. ماوەى سێ ساڵیش دەبێت، حکومەتى عێراق بڕێکى زۆر پارەى ئێمە قەرزارە، شاندە جیاوازەکانى هەرێم لە سەردانەکانیاندا بۆ بەغداد باسی هەموو شتێک دەکەن، جگە لە پارەکەى ئێمە.