ستاندەر
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ ئاشتی(سیبیری) لەئێستادا وڵاتی صین دووەم گەورەترین وڵاتە لەجیهاندا لەڕوی بەرهەمهێنانی چەک، لەراپۆرتەکەی پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتیدا هاتووە: پێشتر صین چەکی لەئۆکڕانیا و روسیا دەکڕی بەمەبەستی بەهێزکردنی پێگەی سەربازی خۆی، بەڵام لەئێستادا ئەو وڵاتە لەکڕینی چەکەوە هەنگاوی ناوە بۆ بەرهەمهێنانی چەک بەجۆرێک لەدوای ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا، صین لەپلەی دووەمی جیهانە لەڕوی بەرهەمهێنانی چەک و لەئاستی روسیادایە.
لەبەشێكی تری راپۆرتەکەیاندا پەیمانگای ستۆکهۆڵمی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەبەهای فرۆشتنی ساڵانەی چەکی صینی کردووە کەبەهاکەی لەنێوان (٧٠ بۆ ٨٠) ملیارد دۆلار دایە لەساڵێکدا، لەکۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە: سەرجەم ئەو کۆمپانیایانەی لەبواری بەرهەمهێنانی چەک کار دەکەن لەصین خاوەنداریەتییەکەیان بۆ دەوڵەت دەگەڕێتەوە، ئەمەش بەهۆکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە.
سەرچاوە: ئارتی روسی