دوایی کاتژمێر ٦ ی ئێوارە هیزێکی سەربازی دەسەڵاتی خاڵە سنوریەکان دەگرێتە دەست

لەلایەن ستاندار Posted on 223 جار بینراوە

ستاندەر

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت،دوای کاتژمێر ٦ی ئێوارە ده‌روازه‌ سنورییه‌كه‌ راده‌ستی هێزێك ده‌كرێت و حکومەت سه‌یته‌ره‌یان به‌سه‌ریدا نامێنێت، ئیتر ئه‌وه‌ی پێیان خۆش بێت هاورده‌و هه‌نارده‌ی ئه‌كه‌ن!.

شێرکۆ جەودەت دەشڵیت، هێز هەیە لەڕێگای كۆمپانیاوە بەناوی وەزارەتەوە بەشێوەی نایاسایی ٤۰۰ دۆلار لە بارهەڵگرەكان وەردەگرن، لەخاڵە سنورییەكان كە هیچ پەیوەندییەكیان نیە بەحكومەتەوە.

هەروەها پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو ووتی، دوو دۆلار بۆ هه‌ر ته‌نێك شت و مه‌ك له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ لایه‌ن كه‌سانی تایبه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت بۆ حكومه‌تیش ناگه‌ڕێته‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌موویان رێگری ده‌كه‌ن له‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی پارێزراو بێت.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.