ستاندەر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداری کردنی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ “وەرزنامەی خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوە”ی تاران باسی لە چەند بابەتێكی تایبەتی ئێستای ناوچەکە و عێراق کردووە، لەو چاوپێكەوتنەكەدا كە لە دوو بەش پێكهاتووە و ئاژانسی هەواڵی میهر ناوەڕۆكی بەشی یەكەمی بڵاوكردووەتەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: بۆ کورد ئەوە سەلما کە ئەم کارە (بەڕێوەبردنی ریفراندۆم) روانگەیەکی دروست نەبووە، نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاندووە: ئەم سیاسەتی سەربەخۆیی خوازییە لە ئێستادا شتێکە کە نایێتە دی و ئەنجامی نابێت. لەبەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە هاوبەشی سیاسی بن بۆ ئەوەی عێراق لەم قۆناغە بپەڕێننەوە و کاروباری وڵات رێکبخرێت.