کارە نایاساییەکانی ئەم هەرێمە کۆتایی نایات

لەلایەن ستاندار Posted on 385 جار بینراوە

ڕێبینی محامی

لەزۆربەی وڵاتانی جیهان وناوچەکە ئەوەی هەمیشە تێبینی دەکرێت بە تایبەتتر لەو وڵاتانەی کە یاسا تێیدا سەروەرە و سیستەمێکی وەها پەیڕەو دەکرێت، کە تاک و کۆمەڵگا لە ئازادی و مافەکانیان سودمەند دەبن،حوکمەت و حیزب ودەسەڵات ئەبنە وەسیلەی خزمەت کردنی کۆمەڵگا و خەڵکی خۆیان ،باشترین خزمەتگوزاری وخۆشگوزەرانی پێشکەش بە هاونیشتیمانانیان ئەکەن، وە کەمترین سەرپێچی ڕێسا و یاساکان دەبینرێت لەلایەن دەسەڵات و حوکمەت و حیزبەوە! بەڵکو یاسا لەسەرووی هەموانەوەیە بەڵام جگەلەوەی لەم هەرێمەی ئێمەدا نەک یاسا سەروەر نەبووە دادگاکان سەربەخۆیی خۆیان بەدەست نەهێناوە بەڵکو ئەوەی جێگای سەرنج و سەرسوڕمانە! دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە جگە لەوەی خۆیان پێ لەسەروو یاساوەیە و بەیاساش مافی هاوڵاتیان پێ شێل دەکەن لەتازەترین نموونەدا لەیەکێک لە شارەکانی ئەم هەرێمەدا یەکێ لە کاربەستەکان بێ ئاگا لەوەی بەپێی هەڕەمی یاسایی کە نابێت هیچ یاسایەک دەربچێت دژی دەستوور بێت و وەناکرێت هیچ ڕێنماییەک دەربکرێت دژی یاسا بێت لەکاتێکدا بەپێی یاسای ژمارە ‌‌٦ساڵی ۱۹۹۳یاسای بەڕێوبردنی شارەوانیەکانی هەرێم مادە ۲۷بڕگە ۱کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک و پاکردنەوەی شەقامەکان لە ئەسۆی شارەوانیدایە بەڵام کاکی دەسەڵاتدار بێ ئاگایانەڕێنمایی دەردەکات بۆ وەرگرتنی پارە لە خەڵکی ڕەش و ڕووت بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکەکانیان جگە لەمە ئەم بڕیارە بڕیارێکی نایاسایی و نادادپەروەریە دەرخەری ئەوەشە کەکاکی کاربەدەست یان ئەوەتا ئاگاداری ڕێسا و یاساکان نیە و هیچی لێ نازانێت یان ئەوەتا ئەو لەسەرووی یاساوەیە یاسا هیچ بەهایەکی نیە لەم هەرێمەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.