ستاندەر
لە بەغداى پایتەخت لە کاتى بەڕێوەچونى خۆپیشاندان، کورتە ڤیدیۆیەک، کە بە میدیاکانى عێڕاقى دا بڵاوبۆتەوە و بووەتە جێگەى باس. ئەوەیە وێنەگرێکى کچ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکات، بە ڕێگایەکى جیاواز هەوڵى سەرکوتکردنى خۆپیشاندەران دەدرێت.
لەو بارەیەوە چاڵاکوانان دەڵێن:هێزە عێڕاقیەکان و گروپە چەکدارەکانى ئێران نەیانتوانى ئێمە دابمرکێنن، بۆیە ئێستا کچێک بەجلێکى سوورەوە، کە دەمانچەیەکى لەشێوەى کامێرا بەدەستەوەیە هەوڵى کوشتنمان دەدات. یەکێک لە خۆپیشاندەران، کە چەرخى تۆک تۆکى پێیە دەڕواتە شوێنى ڕووداوەکە و قەوانەکان کۆدەکاتەوە. بەڵام ئەوەى جێگەى گومانە، تاکو ئێستا ئەو ڕووداوە بەفەرمى پشتڕاستنەکراوەتەوە.