داواكاری چه‌ند په‌ڕله‌مانتاریكی عێراق پارتی نیگه‌ران كردووه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 218 جار بینراوە

ستاندەر

لەلایەن چەند پەڕلەمانتارێکی عێراقەوە داوا دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق لەکابینەی نوێ بەکورد نەدرێت، پەڕلەمانتارێکی پارتیش دەڵێت ئەوە دەبێتە هۆی قوڵبونەوەی قەیرانەکان.

ئیدریس شەعبان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فڕاکسیۆنی پارتی دیموکرات ڕایگەیاندووە هەوڵی هەندێک پەڕلەمانتاری عێراق بۆ ڕێگریکردن لەوەی کورد لە کابینەی نوێ وەزارەتی دارایی وەربگرێتەوە هەوڵێکە بۆ قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و لەبەرژەوەندی عێراق نییە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەشڵێت کورد تاکو ئێستا داوای هیچ وەزارەتێکی دیاریکراوی نەکردووە بەڵام سورە لەسەر ئەوەی کورد بەپێی ڕێژەی کورسیەکانی لە پەڕلەمان مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.