گرینگ…کەسێکیتر بە ناوی کۆسرەت ڕەسوڵ نامەکەی دوێنێ شەوی رووداوی نوسیوە

لەلایەن ستاندار Posted on 488 جار بینراوە

ستاندەر

بڵاوبونەوەی نامەیەک بەناوی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی لە میدیایرووداوی نزیک لە پارتی دیموکرات سەبارەت بە ڕاگرتنی کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کێشەکانی ناوەخۆی یەکێتی بەرەو قۆناغێکی نوێ برد

بە پێی زانیارییەکانی ستاندەر کە لە چەند سەرچاوەیەکی ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەدەستی گەیشتووە،نامەکەی دوێنێ شەو کە لە میدیای پارتی بڵاوکرایەوە لە لایەن مەلا بەختیار جێگری ئەنجومەنی  باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نوسراوە و  کاک کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە کۆبونەوەی لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بێ ئاگایی خۆی لە نامەکە ڕاگەیاندووە،

ستاندەر زانیویەتی لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ لەگەڵ پاڤڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی پێی ڕاگەیاندوون ،لە ئەگەری پەسەندکردنی سیستەمی هاوسەرۆکی بۆ یەکێتی بێ بەشکردنی د.بەرهەم لە سەرۆکایەتی یەکێتی لە داهاتوو تووشی کێشەی گەورەیان دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.