پەرلەمانی سوریا بەفەرمی دانینا بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان، کەلەلایەن تورکیاوە ئەنجامدرابوو

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی گەلی سوریا “پەرلەمانی سوریا” بەفەرمی دانینا بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان کەلەلایەن تورکیاوە بەرامبەر ئەرمەنەکان لەکۆتایی سەدەی نۆزد و سەرەتای سەدەی بیستەم ئەنجامدرابوو، جگە لەپەرلەمانی سوریا زیاتر لە (٣٠) دەوڵەت و رێکخراوی نێودەوڵەتی و پەرلەمانی وڵاتانی جیهانی دانیان بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان ناوە، وەک (رێکخراوی نێودەوڵەتی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەرلەمانی ئەوروپا، ئەنجومەنی کڵیساکانی جیهان) ساڵی ڕابردووش ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا بەفەرمی دانینا بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان، شایەنی باسە جینۆسایدی ئەرمەنەکان لە ٢٤ی نیسانی ساڵی (١٩١٥) رویداوە و تیایدا تورکەکان زیاتر لە یەک ملیۆن ئەرمەنیان کۆمەڵکوژکرد.

شارەزایانی یاسایی پێی وایە پێ ویسیتە پەرلەمانی کوردستان دان بەجینۆسایدی ئەرمەنەکان بنێت، ئەمەش وەک ڕێگا خۆشکردنێک لەبەردەم وڵاتانی تری جیهان بۆئەوەی ئەوانیش دان بەجینۆسایدی کوردەکان دابنێن کەلەلایەن رژێمی بەعس بەرامبەر کوردئەنجامدراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.