داوایەکی هادی عامڕی بۆ وەرگرتنی چوار وەزارەت لەلایەن محەمەد عەلاویەوە ڕەتدەکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

ستاندەر

هادی عامڕی سەرۆکی هاوپەیمانیەتی بینا داوای چوار وەزارەت لە کابینەی نوێ دەکات و لەلایەن عەلاویەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەرچاوەیەکی هەواڵی پێگەی “الاخباریة” ئاشکرای دەکات هاوپەیمانیەتی بینا فشار دەکەن بۆ ئەوەی لەکابینەی نوێ هەر چوار وەزارەتی کارەبا و نەوت و ناوخۆ و پەیوەندیەکان وەربگرن. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە کە ئەو هەوڵەی عامری لەلایەن محمد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو ڕەتکراوەتەوەو گوتویەتی پێدانی ئەو چوار وەزارەتە بەتەواوەتی بەواتای تەسلیمکردنی دەوڵەتی عێراقە بە ئێوە.

لەهەمانکاتدا ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری هاوپەیمانیەتی بینا بە عەلاوی ڕاگەیاندووە “تەنازولمانکرد لە پۆستی سەرۆک وەزیران، بەڵام تەنازولکردنمان لەو وەزارەتانە بەواتای کۆتایی ئێمە دێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.