ستاندەر
عێراق بەدوای ڕێگەچارەیەک دەگەڕێت بەمەبەستی مانەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق و ڕازیکردنی لایەنە سیاسیەکان.
هیشام هاشمی شارەزای ستراتیجی لە لێدوانێکی بۆ پێگەی “الشرق الاوسط” ڕایدەگێنێت عێراق دەستی کردووە بە گەڕان بەدوای ڕێگە چارەیەک بەمەبەستی مانەوەی هێزە بیانیەکان لە عێراق و ڕازیکردنی هێزە سیاسیەکان و هێزە چەکدارەکان، بەشێوەیەک کە ئەو ڕێگە چارەیە نەبێتە هۆی ئیستیفزاز کردنی ئەمریکا.
ئەوە لەکاتێکدایە لەدوای کوژرانی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیس لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە، پەڕلەمانی عێراق بڕیاریدا بە دەرکردنی هێزە بیانیەکان لەسەر خاکی عێراق.