ستاندەر
جەعفەر مستەفا، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ڕایگه‌یاند،خه‌بات و ماندووبوونی ٤٠ ساڵەی پێشمه‌رگایه‌تیی ئەو، ”به درۆکردن و هێرش و پینه و پەڕۆ ناشۆرێته‌وه.
لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەی شێخ جەعفەر هاتووە،له ئاستی ئه‌و که‌سانه زۆر به‌رزتر و گه‌وره‌ترم کە ده‌یانه‌وێت له‌م رێگایانه‌وه خەباتەکەم بیر ببه‌نه‌وه، هه‌موو ئه‌وه‌ی بڵاو ده‌کرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تێکی داشۆراوه له ئه‌خلاق و ره‌وشتی سیاسی، دڵنیای هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌مه‌وه نه پاشه‌کشه ده‌که‌م، نه سه‌ر داده‌نوێنم، ئەوانه‌ی ده‌ستیان له‌پشته‌وه بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه
هەروەها دەشڵێت،ئه‌وه‌ی من بناسێت، رۆژێک له رۆژان شایه‌دیی ئه‌وه‌م بۆ ده‌دات کە من کێم