سێکس و سیاسەت

لەلایەن ستاندار Posted on 756 جار بینراوە

دەریا محمد – یاساناس

بڵاوكردنه‌وه‌و دروستكردنی وێنه‌و ڤیدیۆیی سێكسی و رووتی كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كان و به‌رپرسان یه‌ كێكه‌ له‌ دیارده‌ ناشیرن و قێزه‌ونه‌كان كه‌ له‌ جیهاندا بونی هه‌یه‌ .
ئه‌م جۆره‌ كردارانه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانه‌وه‌ وه‌كو چه‌كێك دژی نه‌یاره‌كانیان به‌كاریده‌هێنن ،قسه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌نیه‌ كه‌ ئه‌م وێنه‌و گرته‌ ڤیدیۆیانه‌ تاچه‌ند راسته‌ یاخود راست نیه‌ به‌ڵكو قسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كان بۆ دوو مه‌به‌ست به‌كاریده‌هێنن كه‌ خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له‌ لێدان له‌ كه‌سایه‌تی و شكاندنی شكۆی نه‌یاره‌كانیان یاخود بۆ دروستكردنی فشاره‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانە بۆ گۆرینی هه‌ڵوێستێكی سیاسی یان هه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو كه‌ خۆیان مه‌به‌ستیانه‌ .
سروشتی دروست بوونی مرۆڤه‌كان وایه‌ كه‌ خاوه‌ن غه‌ریزه‌ی سێكسین ، وه‌ ئه‌م غه‌ریزانه‌ پێوستیان به‌ تێركردنه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاسا و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ، وه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ ژیانی تایبه‌تی تاكه‌كه‌سه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرتانه‌ جگه‌ له‌ شکاندنی کەرامەتی مرۆڤه‌كه‌ هاوكات پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌ها ئه‌خلاقی و ئاینی و یاسایه‌كانیشە .

(له‌ جیهاندا )
ئه‌م دیارده‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی دونیادا بوونی هه‌یه‌ وه‌ تائێستا ده‌یان و سه‌دان به‌رپرسی سیاسی له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان پێ گۆڕدراوه‌
ئه‌و كتێبانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ده‌زگا موخابه‌راتیه‌كانی وه‌ك ( CIA و مۆساد و ده‌زگای مخابراتی روسی و هتد نوسراون ده‌یه‌ها چیرۆكی له‌م شێوه‌یان تێدا باسكراون لە كتێبی (سێكس و سیاسه‌ت و پۆتین) كه‌ له‌لایه‌ن خانمه‌ نوسه‌ر (ڤیلاریا سپیرلینك)ه‌وه‌ نوسراوه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كان لەسەر ئه‌م پرسه‌ .
له‌كاتی كێشه‌ی نێوان روسیاو ئۆكرانیا گرته‌یه‌كی سێكسی سه‌ركرده‌یه‌كی ئۆكراین بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ده‌زگای موخابەراتی روسی به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆمه‌تباركرا .
ئه‌مانه‌و چه‌ندان نمونه‌ی تر هه‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ جیهاندا ، به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان ته‌نها هی خێزان و بنه‌ماڵه‌كانیان نین به‌ڵكو ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی وڵات و گه‌ل ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌وانیش ممارسه‌ی سه‌روه‌ری و سیاده‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن بۆیه‌ شكاندنیان له‌لایه‌ن ركابه‌رو نه‌یاره‌كانیانه‌وه‌ به‌ له‌كه‌داركردن و شكاندن و ناوزراندنیانه‌وه‌ یه‌كسان ده‌بێ به‌ شكاندنی شكۆی وڵات و گه‌له‌كانیان .

( له‌ كوردستان)
ئه‌گه‌ر له‌وڵاتانی دونیا گرته‌ی سێكسی به‌رپرسان كاریگه‌ر بێت ئه‌وا به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و كوردستانیش كاریگه‌رتر خۆی ده‌نوێنێ .
له‌ دوای ساڵانی ۲۰۰۰ ەوە به‌ هۆكاری پێشكه‌وتنی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و هۆكاره‌كانی تری ته‌كنه‌لۆژیاوه‌ له‌ كوردستان ده‌ستكه‌وتنی گرته‌ی سێكسی یان دروستكردنی ئاسانتر بووه‌ .
له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو گرته‌ی ڤیدیۆی سێكسی چه‌ندین كه‌سایەتی دیارو خاوه‌ن پێگه‌ بڵاوكراوه‌ له‌وانه‌ش په‌رله‌مانتار و وه‌زیر و به‌رپرسی سیاسی و سەربازی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان و حاكم و هتد ..
رووونه‌ ئه‌م كارانه‌ش به‌ كه‌سانی ئاسایی ناكرێت چونكه‌ پێوستی به‌ ستافی شاره‌زاو ڕاهێندراو هه‌یه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون نیه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌كانی كوردستان و به‌تایبه‌ت ده‌زگا هه‌واڵگیریه‌ حیزبیه‌كان ئه‌وه‌نه‌ به‌هێزن كه‌ بتواننن وا به‌ ئاسانی بچنه‌ ناو ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی خاوه‌ن پێگه‌و پله‌ به‌رزه‌كانه‌وه‌ !
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرتانه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ده‌رخه‌ری داوێن پیسی ئه‌م كه‌سانه‌یه‌ بۆ به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا به‌ڵام ئامانجە سەرەکیەکە به‌رنامه‌و پلان بۆ دارێژراوه‌ بۆ به‌ كۆیله‌ كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ و دەستەمۆکردنی ئەم کەسایەتیە سیاسیانەی كه‌ مه‌به‌ستیانه‌ له‌ رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م گرتانه‌وه‌ .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.