ستاندەر نهێنیەکی دانوستانە تایبەتیەکەی بارزانی لەگەڵ عەڵاوی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 274 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ڕاسپاردنی محمد تۆفیق عەڵاوی بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق،مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات لە ڕێگای بارەگا تایبەتەکەی دەستیکرد بە دانوستاندنێکی تایبەت ،بە بێ بەشداری لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتی لە گەڵ محمد تۆفیق عەڵاوی،

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقیەکانیش بێت تاکە مەرجی بارزانی بۆ پشتگیری کردنی کابینەکەی عەڵاوی دانانەوەی د.فواد حوسین، بە وەزیری دارایی،هیچ مەرجێکیتری نیە بۆ عەڵاوی،

بە پێی زانیاریەکانی ستاندەریش،هەرچەندە بارزانی بەبێ بەشداری لایەنەسیاسیەکانی دەرەوەی پارتی ،دەستیکردووە بە دانوستاندن لەگەڵ عەڵاوی،بەڵام لە بارزانی لە دانوستانە تایبەتەکەیدا بە ناوی هەموو کورد پەیامی بە نوێنەرەکەی عەڵاویداوە کە ئەگەر فواد حوسێن لە کابینەکەی عەڵاوی نەبێت ئەوەی کورد بەشداری کابینەکەی عەڵاوی ناکات،لای خۆشیەوە یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی عیراق بە میدیای فه‌رمی حزبکەی ڕاگەیاندووە ،تەنیا سوننه‌كان و پارتی له‌گه‌ڵ دانانی كاندیدی سه‌ربه‌خۆ نین

هەر بەپێی زانیارەیەکانی ستاندەر ،دانانەوەی فواد حوسێن لە کابینەی نوێ ئەگەرێکی لاوازە،بەهۆی فشاری شەقامی عێراقی کە خواستی ئەوەیان هەیە لە کابینەی نوێ نابێت کەسی دووبارە هەبێت و لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتیش بە تایبەت گروپی ۱٥ لە ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری دانانەوەی فواد حوسێن ناکەن،

ستاندەر زانیویەتی ،لە ئەگەری دانەناوەی د.فواد حوسێن بە وەزیری دارایی،پارتی دیموکرات باهاوبەشی لەگەڵ فراکسیۆنەکەی حەلبوسی و مالیکی دەبنە ئۆپۆزسیۆن لە کابینەکەی محمەد تۆفیق عەڵاوی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.