ستاندەر
لەدوای ئەوەی ماوەی ڕابردوو لەلایەن خۆبەڕێوبەری باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)، ڕێگە بە ئەنەکەسە درا بارەگاکانیان لە ڕۆژاوای کوردستان بکەنەوە، ئەمڕۆ ئەنەکەسە لەگەڵ مەولود چاوەش ئۆغڵۆ کۆبوویەوە.
مەولود چاوەش ئۆغڵۆش لە تویتێکدا نوسیویەتی لەگەڵ نوێنەرانی ڕەوای کودانی سوریا کۆبوینەوە، نوسیویەتیشی لە کۆبونەوەکەدا ئاماژەمان بە ڕێکخستنەکانی تیرۆر پەکەکە و یەپەگە کردووە کە زیان بە کورد دەگێنێ.