شێرزاد شێخانى
تيرۆركردنى رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان بهنوێژى نێوه‌ڕۆ له‌سه‌ر بابه‌تێكى رۆژنامه‌وانى ، كوشتنى گه‌نجێك له‌سه‌ر فوول لايت ، ته‌قه‌كردن لهپۆليسى هاتوچۆ له‌سه‌ر راگرتنى سهيارهيهكى سهرپێچيكار ، ئيبادهكردنى خێزانێكى رۆژئاوا له‌سه‌ر قه‌رزى هه‌زار دۆلار ، سهرتاشينى پێشمه‌رگه‌يه‌ك له‌سه‌ر ناڕه‌زايه‌تى له‌ده‌سه‌لات ، سووتاندنى ريشى مامۆستايه‌كى ئايينى له‌سه‌ر خوتبه‌دان ، تێههڵدانى مامۆستايه‌كى به‌ساڵاچوو له‌سه‌ر خۆپيشاندان ، گرتنى سه‌دان گه‌نج و ئهشكهنجهدانيان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى سياسى ، برسيكردنى ميللهت و بهخشينى ده‌يان دۆنم زه‌وى به ميدياكارانى سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات ، بڕينى كاره‌با و نه‌دانى نه‌وتى سپى ودروستكردنى قه‌يرانى غاز ، باج وسه‌رانه سه‌پاندن به‌سه‌ر كاسب و دوكانداران .. ئه‌مانه به‌گشتى واقيعى رۆژانه‌ى ئه‌و زۆنه ده‌رده‌خه‌ن كه پارتى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات له‌م هه‌رێمه‌ى كوردستان .
له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش جهرگبڕترو كاره‌ساتبارتر سته‌مى ته‌عه‌داى شه‌ڕه‌فه كه كرايه سه‌ر منداڵێكى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ له‌لايه‌ن كه‌سانێكى سه‌ر بهپارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌هه‌ولێر . لهويش كاره‌ساتتر كه ده‌گاته مه‌رته‌به‌ى كوفر ، هه‌ڕه‌شه‌ى پۆليسى هه‌ولێر بوو له‌باوكى قوربانييه‌كه به كوشتن ئه‌گه‌ر قسه بۆ راگه‌ياندنه‌كان بكات !. به‌لێ . پۆليس كه ئه‌ركى پاراستنى شه‌ڕه‌ف ونامووسى خه‌ڵكه ، ئه‌و خۆى هه‌ڕه‌شه‌ى كوشتن لهقوربانى ئه‌كات ، نه‌وه‌ك له‌تاوانبار !!!. نموونه‌ى تريش زۆرن ، كه ده‌يان و سه‌دان تۆمهتبارو حوكمدراو به ياساى تايبه‌تى لێبووردن ئازادكراون ، ياخود بهسوڵحى عه‌شايه‌رى كۆتايى به دۆسييه‌كانيان هێنراوه .
تێبه‌ردانى ئه‌م هه‌موو كاديرو ئه‌ندامانى پارتى بۆ گيانى هاوڵاتيان و ، محاسه‌به نه‌كردنى تاوانباران و، بێدنگى ده‌زگاكانى دادوه‌رى و پۆليس وده‌زگا ئه‌منيه‌كان له تاوانباران ، وامان لێده‌كات رۆژانه پێڵاوى پارتييهكانى شار ماچ بكه‌ين كه له‌مه زياتر تاوانمان له‌دژ ناكه‌ن !!.
له‌هه‌ر وڵاتێك ياسا خرايه ژێر پێ ، ئيدى ده‌بێ ده‌ست له‌م كۆمهڵگهيه بشۆين ..
كاراكته‌ره‌كانى تاوانه قێزه‌ونه‌كه‌ى ئه‌مدواييه‌ى هه‌ولێر به ئه‌تككردنى منداڵيكى حه‌وت ساڵه ، سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن ، لهسهرووشيانهوه پياوێكه هه‌م سه‌ركرده‌ى ئه‌م حزبه بووه ، هه‌ميش بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌يه و، پلهكهشى سهفيره بهحيساب ديبلۆماسيه و نوێنه‌رى وڵاتێكه ..
ئێمه قوربانى ده‌ستى رژێمێكين ، كه له‌مێژووى هيچ وڵاتێكى دونيادا بوونى نه‌بوه به رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێنى ديكتاتۆريشهوه . چونكه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى پياوه‌كانى به‌عس له‌مانه دڕندهتريش بوون و ده‌يان و سه‌دان تاوانى كۆمه‌ڵكوژييان ئهنجامئهدا ، به‌ڵام رۆژێك له‌رۆژان ده‌ستيان بۆ شه‌ڕه‌ف و نامووسى ئه‌م كورده نه‌برد .
جا ئێستا ته‌نيا پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه : دواى ئه‌تككردنى منداڵه‌كانمان چيتر ماوه بيكه‌ن ؟؟!! .