ستاندەر
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،لە چاوپێلەوتنێکیدا للەگەڵ رۆژنامەی La Republica ی ئیتاڵی،ڕایگەیاند،لەگەڵ حکومەتی پێشوی بەغدا کێشەو جیاوازی سیاسیمان هەبو، ئێستا لە بەغدا بارودۆخێکی نوێی سیاسی هەیە، ماوەیەکە بەهۆی هەبونی ناسەقامگیریی، چارەسەری زۆربەی کێشە سیاسییەکان خاوبوە،
سەبارەت بەهەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەسەر پاراستنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ ئێران و ئەمریکا ،سەرۆکی حکومەت ئاشکرایکرد،ئێران دراوسێمانە و وڵاتێکی زۆر گرنگیی ناوچەکەیە، ئەوان هەوڵ دەدەن بەرژەوەندییەکانیان بپارێزن، ئەمریکاش هاوپەیمانمانن، لەشەڕی دژی تێرۆریزم و هەروەها دواتر بۆ سەقامگیریی ناوچەکە هاوکاریان کردووین، ئێمە لەناو ناوچەیەکداین هەزاران کێشەی هەیە، بەردەوام هەڵمانکردووە و هەر بەردەوامیش دەبین