بارزانی نە نامەی بۆ پاڤڵ تاڵەبانی ناردووە نە بانگهێشتی کردووە بۆ هەولێر

لەلایەن ستاندار Posted on 278 جار بینراوە

ستاندەر

کەناڵی ڕووداوی نزیک لە پارتی دیموکرات،ئاشکرایکرد مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات هیچ نامەیەکی بۆ پاڤڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نەناردووە داوەتیشی نەکردووە بۆ هەولێر.

ئەمە لە کاتێکدایە،مستەفاچاوڕەش ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی دوێنێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند،کە بارزانی نامەی بۆ پاڤڵ تاڵەبانی ناردووە و بانگهێشتی کردووە بۆ کۆبونەوەیەکی گرینگ لە هەولێر.

بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر ئەو کۆبونەوەی پاڤڵ تاڵەبانی بەشداری دەکات لە هەولێر ،کۆبونەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ کەسی یەکەمی حزبەکان و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق،دیارنیە کە بارزانی وەک سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبونەوەکە دەکات یاخود نا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.