ستاندەر
دوای ڕاسپاردنی بۆ پێکهینانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی ،محەمەد تۆفیق عەلاوی لە ڕێگای ووتارێکیدا ڕایگەیاند کە کابینە وەزارییەکەی دوور دەبێت لە پشک پشکێنەی حزبی و کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات لە پۆستە وەزارییەکان دادەنێت،
ئەم بڕیارەی عەلاوی هەرزوو لە لایەن مالیکی و حەلبوسی و بارزانی ڕەتکرایەوە و ڕایانگەیاند کە ئامادەنین لە جێگای کەسانی حزبی وەزیری سەربەخۆ دابنرێت.
چوار بەڵێنەکەی عەلاوی بۆ کورد چییە
دوای دروستکردنی شاندی لایەنە کوردییەکان لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حزبەکانی کوردستان ،شاندەکە سەردانی شاری بەغدا دەکات بۆ دانوستان لەگەڵ مەحەمەد تۆفیق عەلاوی ،لە دانوستانەکانیاندا تاکە مەرجی شاندی لایەنە کوردییەکان بۆ پشتگیری کردنی کابینەکەی عەلاوی دانانی وەزیرە کوردەکانی کابینەی عەلاوی لە دەسەڵاتی حزبە کوردیەکان خۆیان بێت نەوەک عەلاوی خۆی کاندیدی سەربەخۆ دابنێت،لەبەرامبەردا عەلاوی داواکاریەکەی شاندی لایەنە کوردییەکانی ڕەتکردۆتەوە و سوربونی خۆی لەسەر دانانی وەزیری سەربەخۆ دوپاتکردۆتەوە بەڵام چوار بەڵێنی بە شاندە کوردیەکەداوە لە ئەگەری پشتگیریکردنی کابینەکەی کە ئەمانەن
١-دورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە کەرکوک و بەڕیوەبردنی دۆسیەی ئەمنی کەرکوک بە هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراقی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠
٢-ناردنی مووچەی فەرمانبەران و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان
٣-چارەسەرکردنی کێشەی نەوتی هەرێمی کوردستان
٤-ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران
هاوڵاتیان دڵخۆشن بە بەڵێنەکانی عەلاوی
دوای برینی بودجەی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنی نەوت لەلایەن هەرێمی کوردستان بە سەربەخۆیی ە ساڵی ٢٠١٤ کە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانی دارایی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەندی یەکەم بوون لە دوای دروستبوونی قەیرانی دارایی بەهۆی بریاری نایاسایی حکومەت بۆ پاشەکەوتکردنی مووچەی فەرمانبەران و زیادکردنی باج و رسوومات و دابەشنەکردنی نەوتی سپی هاوڵاتیان کە تاوەکوو ئێستاش لێکەوتەکانی ئەم قەیرانە کاریگەری لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان ماوە،هەرچەندە لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی زیادبوونیهەناردەکردنی نەوت داهاتی زۆر زیادیکردووە ،بەڵام لە ئەگەری دواکەوتنی ئەو برە پارەیەی کە حکومەتی عێراق بۆ مووچەی فەرمانبەران دەینێرێت مووچەی فەرمانبەران دوا دەکەویت ،بۆیە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان پێیانوایە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا باشترین ڕیگاچارەیە بۆ باشبونی دۆخی گوزەرانی هەرێمی کوردستان.
حزبە کوردیەکان بۆچی نیگەرانن لە کاندیدی سەربەخۆ
کاندیدکردنی کەسانی سەربەخۆ و تەکنۆکرات ترسی لای حزبە عێراقیەکان و کوردییەکان بە تایبەت دروستکردووە ،پێیانوایە لە ئەگەری سەرکەوتنی کاندیدی سەربەخۆ مەترسی بۆ سەر حزبەکان دروستدەکات دەبێتە هۆی لاوازبونیان و هیچ ڕۆڵیان نامێنێت لە حکومەت و بەرێوەبردنی ووڵات و دەبێت تەنیا خەریکی کاری خێرخوازی و ڕیکخستنەکانی خۆیان بن و لە هەڵبژاردنەکانیش بنکەی جەماوەری کەسانی سەربەخۆ و بێڵایەن زۆردەبێت هاوڵاتیان هیچ متمانەیەکیان بە حزبەکان نامێنێت