مەسعود عبدالخالق:عەقڵیەتی حزبی كوردی عەقڵێكی سەدەی بیستی زۆر داخراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 509 جار بینراوە

ستاندەر

مەسعود عەبدولخالق،شارەزا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی پێیوایە، ئەو حزبانەی پشتیوانی چاكسازی دەكەن، دەبێت پێداگری لەسەر ئەوە بكەن كە لەهەرێمی كوردستانیش، وەزیری سەربەخۆ و بەتوانا دابنرێت.

مەسعود عبدولخالق شارەزا لە سیاسەتی نێودەوڵەتی،لە نوێترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ پێگەی پەیسەر پرێس سەبارەت بەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ،ڕایدەگەیەنێت،باوی حكومەتی ئەحزاب بەواتای پارتۆكراسی نەماوە، ئەوە سیستمێكی زۆر كۆنە و زۆر بۆ خەڵك و میللەت ناخۆشە، بەڵام پێداگری حزبە كوردیەكان لەسەر هێشتنەوەی ئەو سیستمە زۆر خراپە و دژە به میللەت. بەرژوەندیەكان لە نیشتمانیەوە تەسك بوونه‌تەوە بۆ حزبی و لە حزبیەوە بۆ بازنه‌یه‌كی بچووكتر تا دەگاتە بەرژەوەندی كەسی بچوك ، ئەوە زیانێكی زۆری لە كورد دا. ئێستا كاتی ئەوەیە سەركردەكانی كورد ئەو گۆرانكاریانە  قبوڵ بكەن كە لەسەدەی 21دا پەیرەو دەكرێت. دەبێت وەزیر و حكومەت و دامەزراوەكان خەڵكانی ئاسایی بن، چۆن دەبێت لە كارگوزارێكەوە تا سەری سەرەوە لەسەر بنەمای تەزكیەی حزبی دابنرێن، ئەمە كوردستانی وێران كرد، كاتی ئەوەیە كورد لەبری وەزیر داوای ئەوە بكات دامەزراوەكانی دەوڵەتی عێراق تەواو بكرێن ،بەتایبەتی ئەنجومەنی فیدراڵی و جێبەجێكردنی مادەی 140 و چوونەناوەوەی عێراق بۆ هەندێك رێككەوتننامەی نێودەوڵەتی و رێكخستنەوەی پەیوەندی هەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستووری، بەڵام وەفدەكانی كورد داوای ئەوە ناكەن، هەر وەفدێك ئاگای لە وەفدی پێش خۆی و دوای خۆی نیە و بە دەستبەتاڵی دەیان نێرنەوە، بۆیە كاتی ئەوەیە چاكسازی بكرێت.

مەسعود عبدولخالق ،پێشیوایە،ۆر گرنگ بوو لەم قۆناغەدا كورد لەبری پۆست داوای چارەسەری كێشەكانی بكات لەگەڵ بەغدا. دەشڵێت كێشەكە لەو شوێنەوە دەست پێدەكات كە عەقڵیەتی حزبی كوردی عەقڵێكی سەدەی بیستی زۆر داخراوە، ئەم فۆرمە حزبیەی ئێستا لە كوردستان هەیە هاوشێوەی نەماوە. دوا سەنگەری ئەم فۆرمە لە وڵاتانی عەرەبی بەهاری عەرەبی بەسەرداكرا و نەما. دوای ئەوەش تەنها لە عێراق مایەوە، ئەویش خۆپیشاندانی لەسەركرا و داوایانكرد حزبە دەسەڵاتدارەكان دووربخرێنەوە، تەقریبەن حزبە سیاسیەكانی عێراق ئەمەیان وەرگرت، دەزانن ناكرێت حزبایەتی لە سەدەی بیست بەم فۆرمە بكرێت، بەڵام عەقڵی حزبی كوردی ئەوەی قبوڵ نەكردووە كە وەزیری سەربەخۆ و حكومەتێكی نیشتمانی دروست بكرێت.

مەسعود عبدالخالق ،دەشڵێت،لەعێراقدا بۆچوونێك دروستبووە كە كورد ئاستەنگی بەردەم چاكسازیەكانه‌، ئەوەش مەترسیدارە لەراستیدا ئەو بۆچوونە راستە، حزبە عێراقیەكان ئاڵوگۆری دەسەڵات دەكەن سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرەكان دەگۆردرێن. بەڵام لەهەرێمی كوردستان نە سەرۆك وەزیر دەگۆردرێت نە بەرێوەبەرێكی گشتی و نە قائیمقایمێك، ئەمەش لەكەیەكی گەورەیە بۆ هەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.