ستاندەر
دەرباز محەمەد ئەندامی شاندی دانوستانکاری لایەنە کوردستانیەکان لەگەڵ محەمەد عەلاوی کاندیدی پێشوی راسپێرداو بۆ پێکهێنانی حکومەت، ڕایگەیاند، لەنێو وەفدەکەی کوردستان جیاوازی لە دەربڕین ھەبو، بەڵام راوێژ و گفتوگۆ لەنێو خۆمان بەردەوام بو، ھەڵوێستیش ھەمیشە یەک بو.کەمترین باسی ژمارە و چۆنێتی وەزیرەکان بو، بەڵکو گرفتمان ئەوە بو کەس خۆی نەدەکرد بە ساحێب لە پێکھێنانی حکومەت، ئەوەی سەرسەختانە بەرگری لە عەلاوی دەکرد سەدر بو، سەدریش دواجار ھەموانی جوێن باران کرد و ھیچی تیا نەھێشتەوە.
هەروەها ڕوونیشکردەوە ئەوەی نەیھێشت حکومەت پێکبێت، خودی شیعە بو، لەبەر جیاوازی خۆیان لەسەر ھەڵسوکەوت و بیرکردنەوەکانی عەلاوی و پشتیوانی سەدر و چۆنێتی ناوە پێشنیازکراوەکان بۆ کابینەکەی. بە بەڵگەی لەکۆی ١٨٧ ئەندامی شیعە، تەنھا ٩٤ ئەندامیان ئامادەی دانیشتنەکە بون، لەکاتێکدا تەنھا ١٦٥ ئەندام بەسە بۆ بەستنی دانیشتن و متمانەدان بە کابینەکە.
کورد و سونەش مافی خۆیانە ھاوشێوەی نیوەی شیعە کابینەیەک رەتبکەنەوە، کە ناکۆکی زۆری لەسەرە