ڕێگای ئاورشمی و جەنگی بایۆلۆجی و کۆرۆنا

لەلایەن ستاندار Posted on 407 جار بینراوە

بەختیار شارەزوری و سەرکەوتی جیهاز

ئەم پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایە زۆری لەسەر دەوترێت و لە زۆت ڕوەوە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت ، ئەگەر تۆزێ بگەڕێنەوە دواوەوە دەبینین شەڕی جەمسەرەکان (سۆپەرپاوەر) لە پشتی هەر ڕوداوێکەوەیە ، بە شەڕ و بە خۆپیشاندانەکانیشەوە ، ئەوەی دەگوزەرێ هاتنە ناوەوەی چینە لە دوای ٢٠١٢ وە بەتایبەت کە بەتەواوەتی بەرەو ئەوە دەچو کە ڕۆڵی سۆپەر پاوەرەکانی وەک ڕوسیا و ئەمریکا و ئەوروپا بەتەواوەتی لاواز بکات ئەمەش بە پێ ی سیاسەتێکی ئابوری هێمن و شاراوە کاری دەکرد کە وردە وردە بەرەو ئەوە دەچو کە زۆرینەی بازاڕەکانی جیهانی داگیر بکات بە جۆرێک نەبونی چین دەبێتە هۆی پەکخستنی تەواوی ئەو بازاڕانەی کە کاڵای چینی کۆنتڕۆڵی کردبو ، بە شێوەیەک کە خواست لەسەر کاڵای چینی بە خێرایی بەرز دەبویەوە ، ئەم حاڵەتە وای کردبو کە ئیتر نەخشەی جیهان و ململانێ ئابوری و سەربازی و کۆمەڵایەتیەکان بە شێوەیەکی تر ڕەسم بکرێتەوە ، چین بە کردار ببێتە ئەو ئەژدیهایەی کە ورچ و فیلەکان قوت بدات یان بیانسوتێنی یان بیناکاتە پاشکۆی خۆی ، ئەمە وای کردبو کە ڕوسیا و ئەوروپا و ئەمریکا بە هەمو ناکۆکیەکانیەوە بخاتە بەردەم بەرژەوەندیەکی هاوبەش .

ڕێگای ئاورشمی کە کۆی ڕێگاکانی گواستنەوە دەگرێتەوە کە ئاسیا و ئەفریقا و هەندێکی ئەوروپاشی داگیر کردبو ئەم ڕێگایانە لەگەڵ خۆیدا کاڵا و پێداویستی وپیشەسازی وزە و کارگەی بەرهەم هێنانی پیشەسازیەگەورەکان و وزە و تەکنەلۆژیا و میکرۆ ئیکۆنۆمی و ماکرۆئیکۆنۆمی و هەتا فەرهەنگیش لەگەڵ خۆیدا دێنێت ، ئەم ڕێگایە کە ٦٨ ولات تێدا بەشدارن بەجۆرێک گەیشتە ئیتالیا و بەرەوە ئەوە دەچو کە کۆی ئەوروپاش داگیر بکات ، ئا لێرەوە ئەمریکا و ڕوسیا تا ئاستێکی بەرز بەرەو پاشەکشە دەچون ، دەرچونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا هۆی سەرەکی ئەم پڕۆژەی چین بو ، لەو کاتەوەی هواوی بەتەواوەتی وەک بەشێک لە پڕۆژەی ڕێگای ئاورشمی پاشەکەشەی قورسی بە تەکنەلۆجای پەیەوەندیەکان کرد ئیتر وەک ئینزارێکی خێرا هەمو وڵاتە دژەکانی لەسەر سفرەی بەرژەوەندی هاوبەش کۆکردەوە و لە مەتبەخی سیاسی و ئابوریدا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کەوتنە پلان دانان بۆ بەرگرتن لە ئەژدیهاکە .
ئەم پلانە ئەو وڵاتانە دەگرێتە کە بڕبڕەی پشتی ئەم ڕێگا ئاوریشمیەن وە لەو وڵاتانەشدا ئەو شارانە دەگرێتەوە کە بڕبڕەی دەستەڵاتی ئەو وڵاتانەن ، لەبەر ئەوەی چین هەمو دەرگاکانی ململانێ و شەڕی لێگرتبون نەیان دەتوانی بە شێوەی جەنگی گەرم ڕوبەڕوی بنەوە لەسەر ئاستی ململانێش هەر نەیان دەتوانی بەر بەم فراوانبونەی چین بگرن بۆیە باشترین جەنگ جەنگی بایۆلۆجی بو ، ئالێرەوە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێ ی لێکۆڵینەوە بایۆلۆجیەکان خۆی دەگۆڕێ لە شێوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەکەوێ و ئەم پلانە دراسە کراوە و بەوردی کاری لەسەر کراوە و دنیایەک سیناریۆی گەورەی بۆ داڕێژراوە تا وەک پەتایەکی ئاسایی و تەندروستی وەربگیرێ دور بخرێتەوە لەو پلانەی کە لە مەتبەخی سیاسیدا بۆی داڕێژراوە ، بە جۆرێک بڵێن ڤایرۆسێکە لە ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە ، وە کاتەکەی و بڕینی چەند سنور و زیانەکانی بۆ خۆشیان و لێکەوتەکانی بە باش و خراپە و دراسەکراوە ، دور نیە ڤایرۆسەکە هەر لەڕێ ی کۆنتڕۆڵی بایۆلۆجیەوە بگۆڕێ بە ڤایرۆسی تر .

ئەم جەنگی بایۆلۆجیە چین وەک سەنتەر و ئێران وەک دڵی ڕێگەی ئاورشمی و ئیتالیا وەک دواین وڵات کە لەگەڵ چین ڕێک دەکەوێ بۆ پەرەدان بە ڕێگەی ئاورشمی و دواجار ووهان گرنگترین شاری کارگە و تەکنەلۆجیەکای چینە کە دەتوانرێ بە دلی ئابوری چین ناوببرێ ، دوای ئەوئێران بە دژی ئەمریکا و لەوحەوت ڕێگایەی ڕێگای ئاورشمی سێ ڕێگای سەرەکی بە ئێراندا تێدەپەڕی قوم لە ئێراندا سەنتەری هەمو دەستەڵاتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئەوەشی لەسەر پاکستان ماوەتەوە ئەوەیە کە پاکستان تا ئێستاش بە تەواوەتی نەچۆتە ژێر باری هاوپەیمانیەتی چین .

جەنگی بایۆلۆجی چینی بەڕادەیەک وەستان کە هیچ جۆرێکی تر جەنگ نەیدەتوانی ئەو کاریگەریەی هەبێت کە مەزەندە دەکرێت بە زەرەری سێ تریلۆن دۆلار ، سەرەڕای ئەمەش دەکرێت چەند پرسیارێ بکەین :

یەکەم: ئەم ڤایرۆسە چۆن دەتوانرێ داتای وەربگیرێ ئەگەر لە ژێر کۆنتڕۆڵدا نەبێت کە هەندێ ولات دەیشارێتەوە.

دووەم: هندستان بۆچی بەو شێوەیە ڕوبەڕوی ئەم پەتایە نەبوەوە ، دۆستی ئەمریکایە و چونی ترامپ بۆ هندستان ئاماژەیە ، کە دەبوایە پێش ئێران هندستان توش بوایە .
دوا جار چین لەم جەنگە دەردەچێت و جیهان دەکەوێتە قۆناغێکی تری جەنگی نێوان چین و ئەمریکا .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.