حلمى ره‌سول ره‌زا
له پاش ئه‌وه‌ى محمد تۆفيق عه‌لاوى نه‌يتوانى كابينه‌كه‌ى پێك بهێنێ، ده‌هۆڵى يه‌كرزى و فرۆشتنه‌وه‌ى كوردايه‌تى لێره‌و له‌وێ لێدرايه‌وه‌و لايه‌نگرانيش وه‌ك پيشه‌ى هه‌ميشه‌ييان کەوتنە هۆنینەوەى چیرۆک و بارزانيش وه‌ك پاڵه‌وانى تێكدانى ئه‌م پێكهانه وێنا كرا؛ ئەمەش هەمووى بەهۆى ئەوەى گوایە گه‌وره‌ترين پلانى دژى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان شكست پێ هێناوه.
من لێره‌دا نامه‌وێ فاڵ بۆ ئه‌وه بگرمه‌وه، دژ بونه‌كه‌ى بارزانى له ئاينده‌دا ده‌چێته به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌ييه‌وه ياخود حزبی و شەخسییەوە، یان بێ بەڵگە ناتوانم بڵێم ئەوەى روویدا بەراستى ئاکامەکەى باش ئەبێت بۆ کورد یان بەپێچەوانەوە، چونکە زۆر جار شای و لۆغان بۆ شتێک کراوە کە دواتر سەرلەبەرى بەزیان بەسەر خەڵکدا شکاوەتەوە.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌ره‌نجى من بوو، تازە راوێژكارێكى کۆنە نەیارى بارزانى له باره‌ى پێكنه‌هاتنى ئه‌م حكومه‌ته‌وه، هه‌م وه‌ك مێژوونوسێك و هه‌م شيكاركارێك و هه‌م وه‌ك فاڵگه‌ره‌وه‌يه‌ك به‌ناو كه‌وتوه‌و له مێژوويى دێرێنى عێراقه‌وه هێناويه‌تى تاكو ئه‌م شازده ساڵه‌ى دوايى و هه‌ر هه‌مووانى وه به‌ر ته‌شه‌ر داوه‌و پێى وايه هيچ يه‌كێك له عێراقدا ديموكراسى نيه و وه‌ك به‌رگريكارێك هاتۆته مه‌يدان و شيوه‌ن بۆ خه‌ڵكى سه‌ر جاده ده‌كات، دیارە ئێمە شاهیدى ئەوەین کە خه‌ڵك و خوێنى رژاوى سه‌ر سەرشەقامى سلێمانى ئه‌وى كرد به‌ده‌م سپى و له‌و رێگايه‌وه گه‌يشت به‌و مه‌رامه‌ى كه ئێستا ئه‌و ده‌يه‌وێ و له مونته‌ڵه‌قى هێزه‌وه خۆى نمايش ده‌كات (ئه‌مه‌يان هه‌ڵئه‌گرم بۆ دەنگدەرانى فه‌قيرو هه‌ژارى گۆڕان كه به‌سه‌ر پشتى ئه‌واندا رۆشتوه‌و ئێستا له ئه‌مانێكى بێ سنوردايه و رڵى راوێژكارى روقایم دەبینێ).
راوێژكاره‌كه‌ى بارزانى له به‌شێكى قسه‌كانيدا هاتۆته گۆو دكتۆر به‌رهه‌م ساڵحى خزاندۆته به‌ناو پیلانێک كه بەخەیاڵى ئه‌و باس دەکرێت، بۆ له‌باربردنى كورد دروست ببوو، کاکى راوێژکار زۆر بێ ويژدانانه ده‌يه‌وێ وێناى سه‌رۆك كۆمار به پلانگێر دژى گه‌له‌كه‌ى بكات و له هه‌مان كاتدا ژه‌هرى دووبه‌ره‌كى به قوڕگى هاوڕێكانيدا بکات و ده‌ڵێ: ويستويه‌تى تۆڵه له هاوڕێكانى نێو يه‌كێتى بكاته‌وه به‌وه‌ى نه‌كراوه به سكرتێر.
هەرچەندە من و زۆرکەسى تر هيچ سه‌رمان له‌م هاوكێشه‌يه ده‌رناچێت كه راوێژكار بۆى چوه، چونكه كاك به‌رهه‌م به ئاشكرا و به نوێژى نيوه‌رۆ له سيسته‌مى هاوسه‌رۆكى كشاوه‌ته‌وه‌و به‌ڵێنى پشتيوانيشى به هاوسه‌رۆكان داوه. ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌شى ويستويه‌تى تۆڵه له پارتى بكاته‌وه، ديسان جه‌نابى راوێژكار ده‌يه‌وێ دووبه‌ره‌كى له نێو ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتى پارتيدا دروست بكات، چونكه كاك به‌رهه‌م غه‌يرى ئه‌وه‌ى له پرۆسه‌يه‌كى ديموكراتيدا له‌نێو په‌رله‌مان بردويتيه‌وه و پاشانيش پارتى پێشوازى لێ كردوه‌و پشتيوانى بۆ هه‌وڵه‌كانى ده‌ربڕيوه؛ هیچ رەفتاریكی تری نەکردوە جێگای نیگەرانیی بێت..ئيتر نازانم پارتى له پاى چى له رووى سياسيه‌وه پشتيوانى ناكات. ره‌نگه ئه‌م قسه‌ى پشتيوانى نه‌كردنه له گۆشه‌يه‌كه‌وه زۆر راست و دروست بێت، چونكه به‌رهه‌م ساڵح خاوه‌نى خۆيه‌تى و رقى له ته‌به‌عيه‌ته جا له هه‌ر بوارێكى تريشدا بێت.
ئه‌وه‌شى پێويسته راوێژكاره‌كه‌ى بارزانى لێى تێبگات ئه‌وه‌يه، دەبێت راستگۆیانە ئەوە باس بکات، کە شه‌قام خه‌ڵكى حزبى ناوێت، ئێوەش باس لە پشتیوانى شەقام دەکەن وشەرەکەشتان لەسەر ئەوەیە وەزیرە دوبارەکراوەکان دابنرێنەوە یان هیچ نەبێت وەزیرى حزبى بسەپێنن، پاشان شاندى هەرێم هاتونەتە بەغداد و خۆیان دانوستاندنیان لەگەڵ عەلاوى کردوە بەسەرۆکایەتى کاک نێچیرڤان، نەک کاک بەرهەم، ئەوان تارادەیەکیش رەزامەند بوون، بەڵام دواتر لەپشتى دامەزراوەکانى هەرێمەوە کاک مەسعود رێککەوتنى لەگەڵ هەندێک هێز کرد، کە پێشتر بە دوژمنى کورد ناسێنرابوون، بۆ تێکدانى رێککەوتنى شاندە کوردیەکە نەک نارەزایەتى لەدژى پیلانگێرییەک کە وەک ئێوە باسى ئەکەن، بۆیە لەراستیدا ئەوەى رویدا، کودەتا بوو بەسەر دامەزراوەکانى هەرێم بەناوى دژایەتیکردنى پیلانگێرییەوە، هەربۆیە دواتر کاک مەسعودیش لەباتى هەمووان دەستخۆشى لەهاوبەشەکانى کرد، نەک پەرلەمان و سەرۆکایەتى هەرێم.
دوا قسەش ئەوەیە ئه‌گه‌ر کاکى راوێژکار بەمەبەست سەر لە خۆى نه‌شێوێنى ده‌زانێ سه‌رۆك كۆمار له‌سه‌ر ئه‌و رێسايه كارى كردوه كه شه‌قام و كه‌س و كارى خوێنڕژاوان داواى ده‌كه‌ن، خۆ گەر ئێوەش ئەوەنە خەمخۆرى داخوازى شەقامن و باکتان بە دەنگى شەقام هەیە باجارێ واز بێنین لەشەقامى عەرەبى، باشترە خەمێک لەداخوازیەکانى شەقامى کوردى بخۆین خۆ لەهەرێم هەموو دەسەڵاتەکان لاى بارەگای بارزانیە و بفەرموو پێی بڵێن، ئاورێکیش لەوخەڵکە داماوەى خۆمان بدەنەوە نەبا جارێکى تریش بەداخوازیى و نارەزایەتیەکانیان بوترێتەوە هەڵپەرین و داپەرین.