دانا مه‌نمی
ئه‌وه‌ی هه‌مومان کۆکین له‌سه‌ری چاره‌سه‌رکرنی ته‌واوی ناکۆکیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه له‌سه‌ر مێزی دیالۆگ و ووتوێژکردنێکی بابه‌تیانه‌یه، نه‌ک ئه‌و جۆره گفت‌و گۆیانه‌ی ته‌نها بۆ به‌سه‌ربردنی کات و هۆنینه‌وه‌ی چیرۆك و موزایه‌داتی كوردایه‌تی و به پاڵه‌وانكردنی مه‌سعود بارزانی ، کرۆکی مه‌سه‌له سه‌ره‌کیه‌کان به ئاقارێکی تردا ببرێت ،عه‌لاوی جگه له سێ وه‌زاره‌ت ئاماده‌بوو جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانیش بدات به كورد ، عه‌لاوی به شاندی كوردی گوتووه ” هه‌ربۆخۆشتان كێ كاندید ده‌كه‌ن هه‌ر ناوێك بهێنن گرنگ ڕازیبونی ئێوه‌یه ،من پێی ڕازیم ، زیاتر له‌وه‌ش (د.محەمەد عەلاوی) ئاماده بووه به نوسراو واژۆ له‌سه‌ر خواست و داواكارییه‌كانی كورد له بابه‌تی لەمووچە و شایستە داراییەکانه‌وه بیگره بۆ پرسی جوتیاران و پێشمه‌رگه‌و ماده‌ی ۱٤۰ـی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق كه تایبه‌ته به ناوچه جێناكۆكه‌كان جێبه‌جێ بكات ،دواجاریش (د.محه‌مه‌د عه‌لاوی ) له‌باره‌ی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گره‌نتی ده‌دات و ده‌لێت : بۆ مووچەی خەڵکی هەرێم سواڵم کردبێت ناهێڵم کێشەی موچه‌یان بۆ دروستببێت.
ئێستا كابینه‌كه‌ی (د.محه‌مه‌د عه‌لاوی ) پێكنه‌هات ، هۆكاری پێكنه‌هاتنه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وت و ئینجازی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی نه‌كوردی نه‌سوننی نییه ، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه ڕێگر بوو له‌به‌رده‌م متمانه به‌خشین به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی خودی شیعه بوو ، خۆئه‌گه‌رنا نێوماڵی شیعی له عێراق یه‌كڕیزو ته‌با بن ده‌توانن لەکۆی ١٨٧ ئەندامی شیعە ، تەنھا ١٦٥ ئەندام به‌سه بۆ متمانه به‌خشین ، له‌ماوه‌ی ۱٥ ساڵی ڕابردوودا هیچ كات هێنده‌ی ئێستا نێوماڵی شیعی له عێراق لێكترازاو نییه و ململانێكانیان بە جۆرێك قوڵ بووه‌ته‌وه کە مەترسی شەڕی ناوخۆی لێده‌كرێت ،ئه‌و ململانێیه‌ی نێوماڵی شیعه‌كان دابه‌شبوونی سیاسیی به‌دوای خۆیدا هێناوه‌و هێزه شیعه‌كانیش له قه‌باره بچووكه‌وه بۆ گه‌وره شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌كه‌ن،به‌ڵام پڕۆسه‌كه هه‌رله ده‌ستی شیعه‌كاندایه.
جگه له نێوماڵی شیعه‌كان ،كورد و سوننه‌یش خاوه‌نی نێوماڵێكی په‌رته‌وازه‌و لێكترازاون ، كورد له عێراق یه‌كڕیزو ته‌با نه‌بووه‌و نه‌یتوانی ئیتسحقاقاتی هه‌ڵبژاردن به ئاشته‌وایی و یه‌كده‌نگییه‌وه به‌پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێو خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن، یه‌كه‌مین هه‌نگاوی تێكچونی یه‌كڕیزی كورد و فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان له به‌غدا شاندی پارتی بوو كه ده‌شتپێشخه‌ری كرد بۆبه‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردی له به‌غدا لێكترازاندو سه‌ركه‌وتووش نه‌بوو له به‌ده‌ستهێنانی كورسی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق .
به‌ڵام ڕوانین و دیدوبۆچونی پارتی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی عه‌لاوی و هه‌ر كابینه‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵ ئه‌دات ئه‌م هه‌ویره ئاوی زیاتر به‌رێت ، پاشانیش له پشته‌وه‌ی ئه‌م گه‌مه‌یه‌ش پارتی ده‌یه‌وێت به‌ناوی یه‌كڕیزی كورده‌وه زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی بۆ خۆی كۆبكاته‌وه ، دواجاریش ده‌ستكه‌وته‌كان بكاته ئینجاز بۆ خۆی و ڕؤلی لایه‌نه‌كانی تر په‌راوێز بخات ،هێز له یه‌كگرتندایه و هه‌ركاتێك نێوماڵی كوردی ته‌با‌ویه‌كریزو یه‌كگرتوو بێت ده‌توانی به‌سه‌ر دوژمنه‌كانیدا زاڵ بێت و ده‌ستكه‌وتی باشتر به‌ده‌ست بهێنن ، به‌ڵام ساڵانیكه پارتی له به‌غدا زۆرینه‌ی كورسی و پۆسته‌كانی به‌غدای به ده‌سته‌وه‌یه نه‌ك نه‌یتوانیووه چاره‌سه‌ری پرسی موچه‌و شایسته داراییه‌كان و پرسی پێشمه‌رگه‌و جوتیاران و ماده‌ی ۱٤۰ بكات ، بگره كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادیان ئاڵۆزتر كردووه ،پارتی به‌هۆی مه‌سڵه‌حه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیه‌وه هه‌موو بنه‌مایه‌كی یه‌كڕیزی و پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی له‌ناوبردووه.