نهێنیەكان ئاشكرا دەكرێن “پارتی بەدەر لە لایەنە كوردستانیەكان و چەند لایەنێكی تری عێراقی هەوڵەكان بۆ حكومەتی نوێ دەستپێدەكەن “

لەلایەن ستاندار Posted on 485 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی راپۆرتێكی كەناڵی حوڕەی ئەمریكی هەولێكی نوێ هەیە بۆ دوبارە متمانە بەخشینەوە بە سەرۆك وەزیرانی كاربەكرێكەر د.عادل عەبدولمەهدی لەلایەن چەند لایەنێكی سیاسی.

كەناڵەكە بڵاویكردۆتەوە هەولێك هەیە لەنێوان چەند لایەنێك و كەسایەتیەك لەنێویاندا مەسعود بارزانی سەرۆكی (پ.د.ك) هادی عامری سەرۆكی رەوتی هاوپەیمانی فەتح، نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەولەتی قانون، محەمەد حەلبوسی لە هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان و هەندێ لایەنی تری نزیك لە ئێران، بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەو بلۆكە لە ژێر كاریگەری ئێران دەیانەوی هەولەكانیان بەشێوەی چر بۆ دانیشتنی پەرلەمان دەستپێبكەن بۆ ئەوەی متمانەدانەوە بە عادل عەبدولمەهدی.

ئەوانەشی دژایەتی ئەو هەولە دەكەن هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی،  رەوتی حیكمە بەسەرۆكایەتی  عەمار حەكیم، هاوپەیمانی نیشتیمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەلاوی، هەروەها هێزە كوردستانیەكانی تر.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.