ستاندەر
دوای ئەوەی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت، نرخی بەرمیلێک نرخی نەوت لەماوەی 11 ساڵی رابردوودا كەمترین ئاستی تۆماركردوو بۆ 35 دۆلاری ئەمریکی دابەزی,کە ئەمەش بووە هۆی شۆکێکی لە ناکاو و چاوەرواننەکراوی بۆ بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی ئەوەی داهاتی نەوت تاکە سەرچاوەی بودجەی حکومەتەکانیانە،
ئایا حكومەتی هەرێم بەرگەی دوبارەبونەوەی قەیرانە گەورەکە دەگرێت؟
دابەزینی نرخی نەوت بەمشیوە لە ناکاوە،ترسی لای هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دروستکردوەبەو پێی لە رابردوودا لە ساڵی ٢٠١٦ بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت هەرێمی کوردستان تووشی قەیرانی دارایی گەورە بوو ،کە تاوەکوو ئێستاش لێکەوتەکانی ئەو قەیرانە لەسەر ئابوری و داهاتی تاک لە هەرێمی کوردستان ماوە،
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچەندە داتای رون و شەفاف لەسەر دۆسیەی نەوت بۆ ڕایگشتی ئاشکراناکات ،بەڵام ئەوەی نەشاردۆتەوە کە نەوت بە ١٠ دۆڵار کەمتر لە نرخی جیهانی دەیفرۆشێت لە ئێستادا حکومەتی هەرێم ڕۆژانە ٥٠٠ هزار بەرمیل هەناردەی دەرەوە دەکات بەڵام تەنیا ٣٠٠ ملیۆن دۆلار دەگەرێتەوە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە کاتێکدا بۆ دابەشکردنى موچە مانگانە پێویستى بە 881 ملیار دینارە و بۆ دابینکردنی ئەو برەشحکومەتی هەرێمی کوردستان،مانگانە لە بەغداوە 453 ملیار دینار وەردەگرێت بۆ مووچەی فەرمانبەران بەبێ ئەوەی هیچ برەنەوتێک بدات لە بەرامبەر ئەو پارەیەی بەغدا،کە حکومەتی عێراق داوایکردوە ڕؤژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێگای کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات،بۆیە چاوەرواندەکرێت لە چەند مانگی داهاتوو بەهۆی فشاری هێزە شیعەکان ،حکومەتی عێراق بەبیانوی نەناردنی نەوت جارێکیتر ئەو بەشەدبودجەیە رابگرێت کە بۆ مووچەی فەرمابەران دەینێرێت،
شارەزایانی ئابوریش پێیان وایە لە ئەگەری نەناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغدا ئەوە حکومەتی هەرێم توانای دابەشکردنی مووچەی نامێنێت ،پەنابردنە بەر پاشەکەوتی مووچەش جارێکیتر لەلایەن حکومەتی هەرێم ئەوە مەرگی خۆی ڕادەگەیەنیت ،چونکە بارودۆخی ئابوری هاوڵاتیان توانەی بەرگەگرتنی قەیرانێکیتری ئابوری نیە.