پنتاگۆن زانیاریەک لەسەر ئۆپراسیۆنی دوێنێ چیای قەرەچوغ پشتڕاسدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 318 جار بینراوە

ستاندەر

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا کوژرانی دوو سەربازیان لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێیان  لە چیای  قەرەچوغ دژ بە داعش ڕاگەیاند،

حەمەسوور دووشیوانی بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتی،سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکەی دوێنێی  هاوپەیمانان لە چیای  قەرەچوغ بۆ سەر داعش ڕایگەیاند،زانیاری هەواڵگیری نادروست درابووە هاوپەیمانان، گوایە 20 بۆ 25 چەکداری داعش لە چیای قەرەچوغن، بەڵام چەکدارەکانی داعش ژمارەیان نزیکەی 200 کەس بووە، بۆیە لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکدا، شەڕێکی نابەرامبەر دروستبووە،هێزی تر بۆ هاوکاری ئەو هێزە جوڵێنرا.

بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوک بە پێگەی دەنگی ئەمریکاشی ووتوە،هێزێکی دژەتیرۆر بۆ هاوکاریکردنی ئەو هێزەی هاوپەیمانان جوڵەیان پێکراوە بۆ سەربازگەی کەیوەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.