پێدانی بڕوانامە لەجیاتی ڕەخساندنی هەلی کار!

لەلایەن ستاندار Posted on 553 جار بینراوە

هەرێم حسن احمد/ زانکۆی ڕاپەڕین

ئەوەی لەکوردستان دەگوزەرێت،کە هاوڵاتیان لێشاو ڕویان لەخوێندن کردووەو لە سێ پارێزگای پێنج ملیۆنیدا،سی وپێنج زانکۆیان بۆکراوەتەوە،لەگەڵ دەیان پەیمانگای حکومی و ئەهلی و خوێندنی ئێواران،سەرەڕای خۆئامادەکردنی هەزاران کەسیتر بۆ خوێندنی ماستەرو دکتۆرا،جگەلەوەی کە بێ پلان و بەرنامەڕێژی بەڕێوەدەچێت،تەنها ئامانجی ڕازیکردن و غافڵاندنی گەنجانی کوردستانە لەلایەن حکومەتەوە.چونکە ئەوەی پێشتر دانەمەزرابێت،بەم بڕوانامانە ناتوانێت لەکەرتی حکومی و تایبەت وتەنانەت لەوڵاتانی تریش کاری پێ بدۆزرێتەوە.لەبەرئەوەی حکومەت سەرجەم سێکتەرەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی فەرامۆشکردووەو نەیویستووەو ناشیەوێ گەنجان لەم کەرتانە بەڕەنجی خۆیان کاربکەن.چونکە ئەگەر گەنجان لەم کەرتانە کاربکەن،منەتیان بەهیج حیزبێک نامێنێت و کەس ئامادەنیە،چەکیان بۆهەڵگرێت.
لەئێستادا داهاتی عێراق و کوردستان بەزۆری پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت،کە زۆرجار دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری بەرچاو لەسەر بژێوی و موچەی خەڵک دروستدەکات.
پێویسته وەزارەتەکانی پلاندانان و خوێندنی باڵاوکشتوکاڵ و بازرگانی و پیشەسازی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، بەیەکەوە گەنجان بەرەو کارکردن کەرتەکانی تر ئاراستەکەن،چونکە لەسایەی ڕوکردنە خوێندن،گوندەکان چۆڵبون و سێکتەرەکانی تر سەرجەمیان پشتگوێخراون و کوردستان بۆتە وڵاتێکی بێ بەرهەم و چاوله دەستی دەرەوە.نمونەی وەرگیرانی بیست کەس لەگوندێکی سۆران،نەک جێگەی دڵخۆشی نیە،بەڵکو جێگەی داخە،کەخەڵکی گوندەکان لەبەرهەمهێنان دورکەوتونەتەوە.

گەنجانی بێکارو دانەمەزراوو هەموو ئەوانەشی بەهیوای دەستکەوتنی کار ڕویان لەخوێندن کردووە،وا بۆداهاتویان واباشترە،لە ئێستاوە داوای کارلەحکومەت بکەن،چونکە دوای بەفیڕۆدانی تەمەن و کاتێکی زۆر بەخوێندنەوە،ناتوانن بە بڕوانامەکانیان کاریان دەستبکەوێت.بەڵام پێش دەستپێکردنی خوێندنی باڵا،ئەگەر کاریان دەستکەوت،دەتوانن بەهەڵگرتنی هەندێک لەداهاتەکەیان،لەداهاتودا خوێندنیشی پێ تەواوبکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.