کۆرۆنا وەک بەڵایەکى دەستى مرۆڤ

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

عومەر عەلى محمد
ڤایرۆسى کۆرۆنا لەوکاتەوە کە لەشاری ووهان ى چینەوە سەرى هەڵداوە، زۆر بە زوویى وەک نەخۆشییەک لە فەزاى بە جیهانى بووندا دەرکەوت، چونکە هەر دوواى سەرهەڵدانى، بەشێکى زۆرى شارەکانى چینی گرتەوە و پاشان لە زیاتر لە نێو هەشتا وڵاتى جیهاندا بڵاوبووەوە ، کە بووە هۆى کوشتنى زیاتر لە دەهەزار کەس و تووشبوونى زیاتر لە 100 هەزار کەس لە ئاستى جیهان، ئەو نەخۆشیەى کە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوەو سەرى هەڵدا، ڕاگەیاندن لەسەر ئاستێکى جیهانى گرنگى زۆرى پێدا و بەم هۆیەشەوە زیانێکى گەورەى ئابووری بەزۆر لە وڵاتان و کۆمپانیاکان گەیاند ، کە تا ئێستا ڕێژەکەى دەگاتە 444 ملیار دۆلار کە تیایدا چین و ئێران لە پلەى یەکەمدان.
لە دید و تێڕوانینی بەشێک لە موسوڵمانان ئەمە سزایەکى خواییە بۆ مرۆڤایەتى، ئەم تێڕوانینەش دیدێکى ڕووکەشە بۆ دەقە ئاینیەکان و خوێندنەوەى ڕوداوەکەیە لە ناوجەرگەى مێژووەوە.
بەڵام ئەگەر سەرنجى قورئان بدەین لە ئایەتێکدا دەفەرموێت ( ڤَهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَرِ ۆالْبَحْڕ بِمَا کَسَبَتْ ڕَیْدِی النَاسِ لِیُژِیقَهُمْ بَعْچَ اڵژِی عَمِلُوا ڵعَڵهُمْ ێرْجِعُونَ) ئەمەش ماناى ئەوە دەگەیەنێت کەهەر خراپە و قەیران و کاولکارییەک ڕووبکاتە کۆمەڵگەى مرۆڤایەتى، بەهۆى بەرهەمى دەستى مرۆڤ خۆیەتى.
ئەگەر سەرنج بدەین خواى گەوورە لە قورئاندا بە شێوەیەک باسى زەوى و گەردوون دەکات کە هەمووى لە پێناو مرۆڤدا درووست کردووە و پاشان زەوى هەڵبژاردووە بۆ ژیان و هەموو پێداویستیەکانى بۆ دابین کردووە و لە دواى ئەوەش مرۆڤى تێدا نیشتەجێ کردووە، پاشان پێخەمبەران و پەیامەکانى بۆ ناردووە، بۆ ئەوەى بە ئاسوودەیى بژین و زەوى ئاوەدان بکەنەوە و ژیانێکى کامەرانى تیادا بەسەر بەرن و لە بەهەشتى دنیا و دواڕۆژدا بژین.
خواى گەوورە گەردوونى لەسەر کۆمەڵێک یاساى زانستى هاوسەنگ دروست کردووە، لەهەمان کاتدا بنەماى هەموو زانستەکانى لە گەردووندا بنیا د ناوە،هەر لە ڕوانگەى ئەو هاوسەنگى و ئەندازەگیریەى گەردوونەوە ،داوالە مرۆڤ دەکات زەوى ئاوەدان بکاتەوە، لەگەڵ یەکتردا وەک برا بژین و یەکتریان خۆشبووێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئاینەکانى ناردووە کە هەڵگرى کۆمەڵێک بەهاى مرۆین، وەک ڕاستگۆیی و لێبووردەى و دادپەروەرى و ئازادى ….هتد.
بەڵام ئەوەى ئێستا لە سەر زەویدا دەیبینین بە تایبەتیش لەم سەردەمى بەجیهانى بوونەدا شتێکى جیاواز و تایبەتە، زۆربەى مرۆڤەکان پشتیان لە مەعنەویات کردووە و ڕویان کردووتە ژینێکى مادى پراگماتى کە ئەمەش بەشێکى زاڵبوونى دیدوو فەلسەفەى تاک گەرایى لیبڕالیزمە و بەشەکەى تریشى ئایدۆلۆژیای مادى چەپ و سۆشیالیستەکانە یان ئەو پووچ گەراییەیە کە بەشێکى زۆر لە مرۆڤەکانى تێکەوتووە و ئامانجێکى نەهێشتۆتەوە بۆ ژیانى مرۆڤ و بەهاکان و ئاینەکان، بەم هۆیەشەوە بەشێکى زۆر لە مرۆڤایەتى لەجیاتی لەبەرچاو گرتنى بەها مرۆیەکان، وەک فۆکۆ یاما دەڵێت: لە پێناو لەزەت و خۆشیدا دەژین هەر ئەمەشە کەبۆتە هۆى ئەوەى کە مرۆڤ وەک ڕۆبۆتێکى ووشکى لێبێت و بەها مەعنەویەکان تێیدا بمرن، بەهۆى ئەمەشەوە ئەو زانست و تەکنەلۆژیایەى کەبەدەستى هێناوە ئاراستەیەکەى دژە مرۆیى وەرگرتووە و نەبۆتە هۆى دابین کردنى ژیانێکی شایستە بۆ هەموو مرۆڤەکان، خواى گەورە لە پەیامە ئاسمانیەکاندا بە پێچەوانەى ئەو بۆچوونانەوە، داوا لە مرۆڤ دەکات کەدوور بکەوێتەوە لە تاوان و حەرام و ستەمکارى و نادادى و برەوبدات بە گیانى مرۆڤ دۆستى، ئەمەش پەیامێکى گشتییە بۆ ئەوەى مرۆ ڤەکان بە ئاسوودەیى بژین.
بەڵام کاتێک مرۆڤایەتى پشت لەم پەیامە مەعنەوییە دەکات، ڕووە و ئاراستەیەکى تر دەجوڵێت ،کەبەهۆیەوە زانست و پێشکەوتنەکەى دەبێتە مایەی کاول کارى و مرۆڤ کوژى و دروست کردنى پەتا و ڤایرۆس و چەکى کۆکوژ، ئێمە زیاد لە سەدەیەکە لە ئەم سەرزەویدا کۆمەڵێک لەو مرۆڤانە دەبینین کە دەسەڵاتى گەورەى زەویان لە ئەستۆدایە کە چۆن وەک کائینێکى دڕندە مامەڵە دەکەن، کێبڕکێ دەکەن لەسەر پەرەپێدانى چەکى کۆکوژ و موشەکى دوور هاوێژ و چەکە ناوکیەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە، کە دوایەمینیشیان چەکى بایۆلۆژییە.
هەر لە پێش ئەوەش کە ئەم ڤایرۆسە ترسناکە سەر هەڵ بدات دەیان ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانى و جەنگەکانى یەکەم و دووەمى جیهانیش باشترین نموونەن، تەنها لە شەڕى ساردى نێوان یەکیەتى سۆڤیەت و ئەمریکادا 20 ملیۆن مرۆڤ بوونە قوربانى ململانێکانى نێوان ئەو دوو زلهێزە، بەڵام یەک سەربازى ئەمریکى سەربازێکى سۆڤیەتى نەکووشتووە و قوربانیەکان هەموویان لە وڵاتانى جیهانى سێدا بوون، ئەمە سەرەڕاى دەیان کودەتاى سەربازى و هەڵگیرساندنى دەیان شەڕى ناوخۆ و سیاسەتى برسى کردن و وێران کردنى دەیان وڵات.
تەنها لە شەڕى دووەمى کەنداو و ڕزگارکردنى عێراقدا 273 تەن یۆرانیۆم بەکار هاتووە، کەمەش هەمووى بۆتە هۆى تێکدانى ژینگە و پیسکردنى هەوا و بەم هۆیەشەوە دەیان هەزار کەس تووشى شێرپەنجە و جۆرەها نەخۆشى تر بوون،
لەسەر ئاستێکى جیهانیش بەهۆى شەڕە جۆربەجۆرەکان و پیشەسازیەکانى بوارى سەربازى ژینگەیەکى پیس لە ئاستێکى جیهانیدا دروست بووە و ڕێژەى کاربۆن و گازە ژەهراویەکان زۆر زیادى کردووە و تەنانەت کارى لە بەرگە هەواش کردووە و ڕێژەى گازى ئۆزۆنى کەم کردۆتەوە ،کەبەمەش سەرجەم ژیانى مرۆڤایەتى کەوتۆتە بەردەم مەترسى و پلەى گەرماى زەوى بەرزبۆتەوە و بومەلەرزە و ڕەشەبا زیادى کردووە و باران و ئاوى ژێر زەوى لەزۆر ناوچەدا کەم بۆتەوە.
ژمارەى قووربانیان و نەخۆشیە مەترسیدارەکان و پەتا جۆربەجۆرەکان ڕۆژ بە ڕۆ ژلە زیاد بووندایە، بەپێى سەرژمێریەکان ساڵانە 2،2 ملیۆن کەس لەسەر ئاستى جیهان بەهۆى جەڵدەى مێشکەوە و 1،7 ملیۆن کەسیش بەهۆى نەخۆشیەکانى سی و شێرپەنجەوە دەمرن.
لە ئێستاشدا کە جیهان کەوتۆتە ژێر دەسەڵاتى نیولیبرالیزمەکان و مرۆڤە بێ مۆڕاڵەکان،جۆرێکى تر لە ململانێ سەرى هەڵداوە کە ئامانجیش تیایدا تەنها قازانج و دەست کەوتى مادییە.
ئەمانە خاوەنى هیچ بەهایەکى مرۆى نین، بەلایەنەوە گرنگ نییە ملیۆنان مرۆڤ بکەنە قوربانى، تەنها لەبەر ئەوەى قازانج بکەن.
لە ئێستادا مرۆڤایەتى کەوتۆتە ژێر هەژموونى کۆمەڵێک لە مافیای گەورەى جیهانى و لەم ڕێگەیەشەوە سیاسەتى زلهێزە گەورەکانیان کۆنتڕۆڵ کردووە و بەئاراستەى ئامانجەکانى خۆیان دەیان جوڵێنن، ئەمانە خاوەنى سەدان دامەزراوەى زانستین کەبە دەیان سەنتەرى توێژینەوە پاڵپشتى دەکرێن ، ئەمانە بەهۆى ئەم قەیرانانەى کەلەسەر ئاستى جیهان دروستى دەکەن ساڵانە ملیارەها دۆلار قازانج دەکەن.
لە ئێستادا جەنگى بایۆلۆژى وەک بواریکى گەورەى بازرگانى و قازانج بەکار دەهێنرێت، ئەم دامەزراوانە دەتوانن جۆرەها ڤایرۆس و بەکتریا و پەتاى جۆربەجۆر بەرهەم بهێنن و بڵاوى بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش توێژینەوەى ورد دەکەن و چارەسەرەکەى هەر لاى خۆیان ئامادە دەکەن، کۆمپانیاکانى بوارى دەرمانیش کەهەر سەر بە خۆیانن ئامادە دەکەن بۆ بەرهەم هێنانى هەموو پێداویستیە سروشتیەکان و بازاڕێکى باشیان بۆ دەستەبەر دەکەن .
دکتۆر جابوو ئەکایدا لە ڕێکخراوى ( داد و گەشەپێدان بۆ ڕۆژهەڵتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقیا ) دەڵێت : چاوەڕێبن ئەمرکا لە ماوەیەکى کورتدا چارەسەرى نەخۆشیەکە بڵاو دەکاتەوە و دەیخاتە بازاڕەوە، ئەمەش هاوشێوەى هەموو پەتا و نەخۆشیەکانى پێشوو، بەم هۆیەشەوە کۆمپانیا ئەمریکیەکان ملیارەها دۆلار قازانج دەکەن.
جۆرج دراون کە پزیشکێکى بەڕیتانییە دەڵێت لە ئێستادا جەنگێکى بە وەکالەت لە نێوان وڵاتاندا سەرى هەڵداوە، ئەم جەنگە نوێیە جەنگێکى بایۆلۆژیە، پشت دەبەستن بە بڵاوکردنەوەى پەتاو نەخۆشیە ڤایرۆسیە ترسناکەکان، ئەوەى ئێستا لە چیندا دەیبینین ئەمریکا و ڕووسیا دەستیان هەیە لە دروست کردنیدا، ئامانجەکەش وێران کردنى ئابوورى چینە، بۆچونێکى تریش هەیە دەڵێت چین خۆی ئەو ڤایرۆسەى دروست کردووە، بەمەبەستى ئەوەى کە قازانجەکەى بڕژێتە گیرفانى کۆمپانیا چینیەکانەوە.
بۆچونێکى تریش هەیە دەڵێت دوور نیە ئەم ڤایرۆسە دروستکراوى دەستى مافیاکانى بازرگانی دەرمان بێت کە ئەنجامەکەى قازانجى ملیارەها دۆلارە.
بە بڕواى هەندێک لە چاودێران هەر وەک چۆن خاوەن سەرمایە و لۆبی تایبەت هەن بۆ پەیدا کردنى بازاڕ بۆ کۆمپانیاکانى دروست کردنى چەک، بەهەمان شێوەش لۆبی تایبەت هەن بۆ کۆمپانیاکانى پیشەسازى دەرمان، لەئێستاشدا باشترین ڕێگا بۆ درووست کردنى ئەم بازاڕە گەشەپێدانى جەنگى بایۆلۆژییە کەئەمەش پاڵپشت بە چەندەها ڕێکخراوى نێودەوڵەتى و کۆمپانیای گەورەى میدیاى جیهانی و دەسەڵاتى سیاسی دەبێت، کە ئاستێکى مەترسیدارى لە بوارى جیهانیدا بۆ دروست دەکەن، ئەمەش بە مەبەستى درووست کردنى بازاڕێکى گەورەى جیهانى، هەر وەک پێشتریش بۆ نەخۆشى مانگا شێتەکانى بەریِتانیا و ئەنفلۆنزاى باڵندە و بەراز کردیان، کە قازانجەکەى ملیارەها دۆلار بوو.
لەبەر ئەوە ئەو دۆخەى کە ئێستا مرۆڤایەتى تێی کەوتووە، زۆر مەترسیدار و ناهەموارە، چونکە پێشکەوتنە زانستیەکان بەدەست کەسانێکەوەن کە خاوەنى بچووکترین بەهاى مرۆى نین و خاوەنى ویژدانێکى مردوون و خاوەنى چەندان پلانى مەترسیدارن دژ بە مرۆڤایەتى، ئەمەش جاریکى تر دەمانگێڕێتەوە بۆ ئە ڕاستییەی کە زانست بە بێ مۆڕاڵ و بەها ئاینی و مرۆیەکان، ناتوانێت خۆشبەختى بۆ مرۆڤایەتى بهێنێت و زۆرجاریش هەڕەشەى ترسناک لەسەر هەموو کایەکانى ژیان درووست دەکات .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.